ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید: بڕیاره له‌گه‌ڵ (هۆشیار زێباری)ـدا كۆ ببینه‌وه.. له مافی خۆمان خۆش نابێت

هه‌ولێر -KDP.info- ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات هه‌رێمی كوردستان نیازپاكیی خۆی ده‌رخستووه و ده‌بێت به‌غدایش وه‌ڵامێکی ڕوونی هه‌بێت و پاره‌ی كوردستان بنێرێت.
)ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید) ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له گفتوگۆ و، ئه‌و بڕه‌پاره‌ی به‌غدا ناردوویه‌تی جۆرە نیازپاكییەکە به‌رانبه‌ر به ڕێككه‌وتنه‌كه؛ له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تیش جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له سەردانی به‌غدا و لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تیش له‌و باره‌وه پێك هێنراوه و، پێشبینی ده‌كه‌ین شاندە گفتوگۆی هه‌ولێر و به‌غدا ئاراسته‌ی باش وه‌ربگرێت، چونكه ئه‌وه‌ی به‌غدا كردی مانادار بوو، به هه‌رێمی كوردستانی گوت ئاماده‌م گفتوگۆتان له‌گه‌ڵدا بكه‌م؛ ئێستایش بڕیاره وه‌ك ئه‌ندامانی كورد له به‌غدا، له‌گه‌ڵ (هۆشیار زێباری) وه‌زیری داراییی عێراقدا کۆ ببینەوە، بۆ ئه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌مان بداتێ بزانین ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی به‌غدا ناردوویه‌تی هیی مانگی یه‌كه یان پێشینه‌یه یان دووپاتكردنه‌وه‌ی نیه‌تی به‌غدایه؛ ئه‌وە له كۆبوونه‌وه‌كەدا یه‌كلا ده‌كرێته‌وه".
(ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید) ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده به بنه‌ما و خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه، به‌ڵام له مافی خۆشمان خۆش نابین بۆیه چاوه‌ڕوانی به‌غدا ده‌كه‌ین نیازپاكیی خۆی زیاتر ده‌ربخات و پاره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌مان بۆ بنێرێت؛ هێشتا ده‌مانه‌وێت له وه‌ڵامی به‌غدا دڵنیا بین كه چ وه‌ڵامێكمان ده‌داته‌وه، چونكه ئێمه قسه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌مان وه‌رگرتووه و، ئه‌وان پابه‌ندن؛ ده‌بێت به‌غدایش ئه‌م نیه‌ته دووپات بكاته‌وه."




