محه‌مه‌د كه‌مال: له دوای هاتنه‌كه‌ی 'سه‌رۆك بارزانی'ـیەوە، بارودۆخی كه‌ركووك گۆڕاوه؛ وره‌یه‌كی زۆری خستووەتە دڵی خەڵکەکەوە

كه‌ركووك -KDP.info- به‌رپرسی لقی 3ـی پارتی له كه‌ركووك ده‌ڵێت، سه‌رۆك بارزانی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كه‌ركووك، دڵی دوژمنانی كوردی گوشی و، په‌یامی كوردی پێ گه‌یاندن".
(محه‌مه‌د كه‌مال) به‌رپرسی لقی 3ی پارتیی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بەو هاتنەی بۆ كه‌ركووك، 'دڵنیایی'ـی دایه خه‌ڵكی شاره‌كه كه پێشمه‌رگه پارێزه‌ری ئه‌و شاره‌یه و، له دوای هاتنه‌كه‌شی بارودۆخێكی تازه له كه‌ركووك دروست بووه و، وره‌ی خه‌ڵك و هێزی پێشمه‌رگەیش بەرز بووەوە؛ چونكه قسه‌ی سیاسییه‌كان و راگه‌یاندنه‌كان خه‌ڵكی دووڵ كردبوو، به‌ڵام سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی یه‌كلا كرده‌وه؛ قسه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی بووەته مایه‌ی دڵخۆشیی خه‌ڵكی شاره‌كه، به گرنگییشەوە باسی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی بارزانی ده‌كه‌ن كه ئاماژه‌ی به پاراستنی شاره‌كه دا".
)محه‌مه‌د كه‌مال) گوتیشی: "داعشە تیرۆریست هه‌وڵێكی زۆری دەدا بەشکەم پێكهاته‌ی كه‌ركووك له بار ببات و، شكۆی شاره‌كه بشکێنێت و، بەو کارە هەموو كورد ئازار بدات، بەڵام کە بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه كه‌ركووك له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه پارێزراوه دڵی هه‌موو دوژمنانی كوردی ئازار دا".
به‌رپرسی لقی 3ـی پارتی ده‌یشڵێت: "گرنگ ئەوەیە لەوەتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە کەرکووکدا جه‌ختی كرده‌وه ده‌بێت سامانی ئه‌م شاره له ده‌ستی تیرۆر به دوور بێت و، پێشمه‌رگه سەنگەرەکانی كه‌ركووكی قایمتر کردووە؛ وا پێشمەرگە بە جوانی لوولەنه‌وته‌كانی شاره‌كه ده‌پارێزرێن و، نه‌وته‌ڵانه‌كانیشی دەپارێزن؛ ئامانجی تیرۆرستان ئەوەیە پەکی نه‌وتەڵانەکانی كه‌ركووك بخەن، بەڵام هیچیان پێ ناکرێت."




