٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئێمینکی داواکارە حکوومەت و پەرلەمان پێکەوە کێشەی بێ‌جێوڕێیی چارە بکەن

سەرچاوە: KDP.info

پەرلەمان-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوای لە لیژنە دەسپاکییەکەی پەرلەمانی کوردستان و، لیژنەی 'چارەکردنی کێشەی ‌نیشتەجێبوون'ـەکەی حکوومەت کرد کە بە یەک تیم کار بکەن بۆ چارەکردنی کێشەی بێ‌جێوڕێیی و بێ‌هەنوانی.

سەعات 10:30 ئەم پێشنیوەڕۆیە، (د. جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی)، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، سەرپەرشتیی كۆبوونەوەی نێوان سەرۆك و جێگر و یاریدەر و ئەندامانی لیژنەی دەسپاكیی لە پەرلەمانی كوردستان و لیژنەی حكوومەت بۆ چارەكردنی كێشەی نیشتەجێبوون ‌و پڕۆژەكانی وەبەرهێنان كرد، كە پێك هاتبوو لە سكرتێری ئەنجوومەنی ئابووری ‌و، جێگری پارێزگاری هەولێر ‌و، سەربەڕێوەبەرانی وەبەرهێنانی هەولێر ‌و سلێمانی ‌و دهۆك ‌و نوێنەرانی پارێزگارانی هەولێر ‌و سلێمانی ‌و دهۆك ‌و، نوێنەری وەزارەتی شارەوانی ‌و گەشتوگوزار.
سەرەتای كۆبوونەوەكە جێگری سەرۆكی پەرلەمان تیشكی خستە سەر بایەخی ئەو كۆبوونەوەیە و لێكگەیشتنی نێوان هەردوو لا لەو كێشە و ئاستەنگانەی لە بواری وەبەرهێناندا هاتووەتە پێش و، بە گرنگی زانی هەردوو لا بە گیانی تیم، كار لەسەر داتاكان و زانیارییەكان بكەن، بە تایبەتیش كە بواری وەبەرهێنان ئاستێكی باشی بڕیوە، بەڵام بێ‌كێشەوكەموكورتی نەبووە و، بە پێویستیشی زانی لە هەموو ڕوویەكەوە كێشە و كەموكورتییەكان دەستنیشان بكرێن‌ و، ڕێچارەی یاسایییان بۆ بدۆزنەوە و، لە سۆنگەی پاراستنی بەرژوەندییەكانی هاووڵاتیان و، سەروەریی یاساوە كار بۆ چارەی گرفتەكان بكەن‌.
پاشان ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە تێروتەسەل باسی كێشەكانی نیشتەجێبوون ‌و پڕۆژەكانی وەبەرهێنانیان کرد لە هەرێمی كوردستاندا ‌و، جەختیان لەسەر پێویستیی دۆزینەوەی چارەیەكی گونجاو کردەوە بۆ ئەو كێشانەی كە لە پڕۆژەكانی وەبەرهێنان ‌و، یەكەكانی نیشتەجێبووندا هەن، بە جۆرێك كە بە قازانجی هاووڵاتیان ‌و وەبەرهێنەردا بشكێتەوە ‌و، تەئكیدیشیان لەوە كردەوە كە دەبێ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆ بگرن ‌و هەوڵی چارەكردنی كێشەكان بدەن.
هەروەها جەخت لەسەر پێویستیی هەمواركردنەوەی یاسای وەبەرهێنان كرا بە جۆرێك كە لەگەڵ هەلومەرجی ئێستای هەرێمی كوردستاندا بگونجێت ‌و، ئەو كێشانەی كە لەو كەرتەدا لە كاتی کردنی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لە پێشتردا ڕوویان داوە دووبارە نەبنەوە.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا باس لە هەوڵەكانی لیژنەکەی حكوومەت كرا بۆ كۆكردنەوەی سەرنج ‌و تێبینی ‌و، پێشنیازەكان لە پێناو چارەكردنی ئەو كێشانە ‌و، جەختیش لەوە كرایەوە كە دەبێ بە شێوەیەكی ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسەدا بكرێت ‌و سەرەتاش لەو كێشانەوە دەست پێ بكرێت كە چارەكردنیان ئاسانترە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار