٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە خورماتوو كارمەندێكی كۆمپانیا نەوتەکەی کەرکووک، ڕفێنرا و، گوللەباران کرا!

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی  خورماتوو رایگەیاند، لەناو بازاڕی شارۆچكەكەی خورماتوو كارمەندێكی كۆمپانیای نەوتی كەركووكیان ڕفاند؛ تەرمە گوللەبارانکراوەکەی لە گوندێكی دەڤەرەکەدا دۆزراوەتەوە.

)محەمەد فایەق( بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی  خورماتوو، بە ماڵپەڕی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لە نزیگ گوندی شاسەیوان لە شارۆچكەی دووزخورماتوو، تەرمی هاووڵاتییەكمان بە گوللەبارانکراوی دۆزییەوە و، پاشان ناردمان بۆ نەخۆشخانە."
محەمەد فایەق گوتیشی: "پاش لێكۆڵینەوە دەركەوت ئەو تەرمە هاووڵاتییەكی توركمانی شیعەیە و، كارمەندی كۆمپانیای نەوتی كەركووك بووە. ئەم بەیانییە، عەباس قادر نامیق لە ماڵەوە چووە بۆ بازاڕی خورماتوو؛ ئیتر لەوێوە کەس نازانێ کێ ڕفاندوویەتی و، گوللەبارانی کردووە. جارێ کەس لەسەر ئەو تاوانە دەستگیر نەکراوە."

كاروان جاف
 

هەواڵی پەیوەندیدار