٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەو ئاوارانەی گەڕانەوە سەعدیە، لەبەر تەقینەوە رایان‌کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

سەعدیە -KDP.info- كارگێڕی لیژنەی ناوچەی جەلەولای پارتیی دیموكراتی كوردستان (مەحموود دەلۆ) رایگەیاند کە، ئەمڕۆ نزیكەی 60 خێزانێک گەڕابوونەوە شارەدێی سەعدییە، بەڵام لەبەر تەقینەوەیەك دیسانەوە ڕایان‌کردەوە.
(مەحموود دەلۆ) كارگێڕی لیژنەی ناوچەی جەلەولای پارتی دیموكراتی كوردستان، ماڵپەڕی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم بەیانییە یەكەم کاروانی ئاوارەكانی شارەدێی سەعدیە لە خانەقین و ناوچەكانی گەرمیانەوە گەڕابوونەوە گەڕەکی تەپەی سەعدیە؛ کەچی ئەم ئێوارەیە بۆمبێکی دەنگی لە گەڕەکەکەیاندا تەقییەوە و، زۆربەیان دەستەپاچە هاتنەوە بۆ دەڤەری خانەقین و گەرمیان؛ ئەگەر کار وا بڕوات بەم‌ئاسان ناگەڕێنەوە."
وا بڕیار بوو بە چەند قۆناغێك هەموو خێزانە ئاوارەكان بچنەوە زێدی خۆیان، بەڵام تا دۆخەکە وا بێت زەحمەتە بگەڕێنەوە."
شارەدێی سەعدیە وەختی خۆیشی هەر تیرۆریستی لێ بووە؛ بەڵام پاش ئەوەی مووسڵ گیرا، ئەوێیش کەوتە دەست داعش و، چەند مانگێك بە دەستیانەوە بوو؛ جگە لەوانەی دەستیان لەگەڵ چەكدارەكاندا هەبوو، تەواوی خەڵكەكە بە تایبەتی خێزانە كورد و شیعە و توركمانەكان ناوچەكەیان چۆڵ کرد و، چوونە ئاوارەیی. ئاخروئۆخر مانگی 11ـی پار، ئازاد كرا و، ئێستا هەر چەكدارانی شیعە لەوێنە و، دایان‌کوتاوە.
كاروان جاف

هەواڵی پەیوەندیدار