٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمساڵ لەبەر خاتری شەهیدان، ڕاپەرین و نەورۆز ناکەینە جەژن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای‌گەیاند بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدەكانی شەڕی داعش، هیچ بۆنە و جەژنێك بۆ ڕاپەرین و جەژنی نەورۆز ناكرێتەوە.
(فەرهەنگ تایەر گۆمەشینی) گوتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "وەزارەتی ڕۆشنبیری بڕیاری داوە بە بۆنەی ڕاپەرین و نەورۆزەوە هیچ چالاكییەك نەکرێت؛ ئاخر هەم قەیرانی داراییمان هەیە، هەمیش لە شەڕی داعشدا شەهید و قوربانیمان داوە. جا بۆیە ئەمساڵ بە بێدەنگی یاد و بۆنەكان بەڕێوە دەبەین."
گوتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێی وایە باشترین یادكردنەوەی بۆنەكانی ئادار و نەورۆز پشتیوانیكردنە لە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان كە بە سەدان كیلۆمەتر بەرگری لە خاكی كوردستان دەكەن.
یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار