٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دڵشاد شەعبان: ھەرێمی کوردستان جارێ قەرزی پێ ناکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی سامان سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، هەتا پەرلەمانی کوردستان یاسای قەرز دەرنەکات، حکوومەت ناتوانێ داوای قەرز بکات، ئاخر لایەنی قەرزدەر داوای یاسای قەرز دەکا.

(دڵشاد شەعبان) جێگری سەرۆکی لیژنەی سامان سروشتیەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕوا ناکەم حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ مووچە پارەی لە تورکیا قەرز کردبێت، چونکە تاوەکو ئێستا ئێمە یاسای قەرزمان نییە، بۆیە پێویستە یاسای قەرزی گشتیمان ھەبێت، لەبەر ئەوەی ئەو لایەنەی قەرزمان پێ دەدات داوای ئەو یاسایە دەکات و، لە ھەرێمی کوردستاندا ئەو یاسایەمان نییە.
(دڵشاد شەعبان) گوتیشی، تاوەکو ئێستا سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش خۆی باسی نەکردووە وئەگەر نیەتی قەرزیشی ھەبێت، پێویستە ئەو یاسایەمان ھەبێت، بۆیە پەرلەمان پێویستە ئەو یاسایە دەرباکات ئەو کات قەرز بکەین، ئینجا لە بانکی ئەھلی بێت یاخود لەوڵاتێکی دیکە، بەڵام هەرچۆنێک بێت، یاساکە پێویستە.
ئەمەیش لەکاتێکدایە چەند سەرچاوەیەکی ھەواڵ بڵاویان کردووەتەوە کە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مووچەی شەش مانگی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان لە تورکیا قەرز کردووە.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار