٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێمن هەورامی: لە نەخشە دیپلۆماتیکە نوێیەکەی جیهاندا ئاسۆی کورد ڕوونە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- (هێمن هەوارمی) ڕایگەیاند کە، لە نەخشە نوێیەکەی جیهاندا ئاسۆی هەرێمی کوردستان ڕوونە و کورد بەرەو سەرکەوتن هەنگاو دەنێ.

ئەمڕۆ دوشەممە 23/2/2015 لە لایەن بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و ڕاگەیاندنی زانكۆی جیهان سیمینارێك بۆ (هێمن هەورامی) ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی (پ.د.ك) بە ئامادەبونی سەرۆكایەتیی زانكۆ و مامۆستایان و قوتابیانی هەر یەك لەبەشەكانی (پەیوەندییە نێو دەوڵەتیەكان و ڕاگەیاندن) بە ناونیشانی (هەرێمی كوردستان لە نەخشە نوێكەی دیپلۆماسیەتی جیهاندا) لە زانكۆی جیهان ساز كرد.
(هەورامی) ڕۆشنیایی خستە سەر بارودۆخی هەنوكەیی ناوچەكان بە گشتی و هەرێمی كوردستان لە نەخشە نوێیەكەی دیپلۆماسیەتی جیهاندا ئاسۆی كورد ڕوونە و، بەرەو سەركەوتن هەنگاو دەنێین.
باسی لە هەوڵی تیرۆریستانی داعش بۆ داگیرکردنی خاكی كوردستان و نەهاتنەدیی ئاواتی گڵاویانی كرد، دواتر هەبوونی پێگەی كوردستان لە هاوكاری و پاڵپشتی هاوپەیمانان بە گرنگییەوە باس كرد و، دواتر هەبوونی سیاسەتی هاوچەرخ و حەكیمانەی جەنابی سەرۆكی كوردستانی لەم ئانوساتەدا بە ئەرینی لە قەڵەم دا. لە درێژەی باسەكەیدا سەرەڕای هەبوونی ئەم بارودۆخانەی هاتونەتە ئاراوە، لە ڕووی قەیرانی دارایی و هەبوونی ئەركی زۆر لە سەر خەڵكی كوردستان بە هاتنی ئاوارەكان و نەبوونی هەستكردن بە بەرپرسیاری حكوومەتی عێراقی لە بەرامبەر خەڵكی كوردستان، بەڵام گەشبینی و هەنگاوە ڕوناكبەخشەكانی كوردستانی بە نزیك زانی و پێی وا بوو ئایندەی كوردستان بە سەبەرزی دەبینین و بە هەبوونی هێز و بازووی پێشمەرگە سەركەوتنی زیاتر چاوەڕوانی گەلەكەمان دەكات.
سەنگەر هەورامی

 

هەواڵی پەیوەندیدار