مه‌سروور بارزانی: ئێمە ناتوانین بچینە ئەو ناوچانەوە کە خاکی کوردستان نین

هەولێر-KDP.info- (مەسروور بارزانی) بۆ ڕادیۆی NPR رایگەیاند کە، دەبێ پێویستی دابینكردنی پشتیوانی سه‌رزه‌وی بۆ پێشمه‌رگه زیاتر بكرێ، وه‌ك پڕچه‌ككردن و چه‌كی قورس و تانك و زرێپۆش و هه‌لیكۆپته‌ر، كه ماوه‌یه‌كی دورودرێژه داوامان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كردووه.
ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سروور بارزانی) له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ په‌یامنێری ڕادیۆی NPR دا باس له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی مووسڵ ده‌كات و ئاماژه ده‌دات، كه ئێمە ئێستا چاوەڕێی سه‌رباز و سوپای عێراق دەکەین، پێشمەرگە بە تەنیا ناچێتە مووسڵ. هه‌روه‌ها ئاماژه به پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی باکوور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای مووسڵ ده‌كات، كه بە هەزاران کیلۆمەتری لە چەکدارانی داعش ڕزگاركردووه. ئه‌مه‌ش پوخته‌ی دیداره‌كه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ماڵپه‌ڕه‌كه بڵاو كراوه‌ته‌وه:
• ئه‌گه‌ر قسه هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كاتی ڕزگاركردنی مووسڵه، ئایا هێزی پێشمه‌رگه ئاماده ده‌بێت؟
مەسروور بارزانی: پێشمه‌رگه ئاماده‌یه و ماوه‌یه‌كی دورودرێژه شه‌ڕی داعش ده‌كات، به‌ڵام ڕزگاركردنی مووسڵ ته‌نها به‌وه په‌یوه‌ست نییه، كه ئایا پێشمه‌رگه ئاماده‌یه ڕۆڵی خۆیان ببینن، ئێمه له بنه‌ڕه‌ته‌وه چاوه‌ڕێی ئاماده‌بوونی ته‌واوی سه‌رباز و سوپای عێراقین بۆئه‌وه‌ی بێنه مووسڵ. پێشمه‌رگه به ته‌نیا ناچێته ناو مووسڵ، ئێمه له‌وه ده‌گه‌ین، كه ئه‌مه هه‌ندێ حه‌ساسیه‌تی سیاسی دروست ده‌كات. بۆیه ده‌بێ هێزێكی سوننه بتوانێ مووسڵ ڕزگار بكات.
• ئایا سوپای عێراق ئاماده‌یه؟
مەسورور بارزانی: خۆزگه بمتوانیبایه پێت بڵێم ئاماده‌ن، به‌ڵام ئه‌وان ئاماده نین، ئه‌مه‌ش جێی داخه. با ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌ین، بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ ڕاهێنان و مه‌شق به سوپای عێراق كرا و پشتیوانی كرا، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌وان هیچ بەرگەی داعشیان نه‌گرت، به تایبه‌تی له مووسڵدا پێنج فیرقه‌ی سوپای عێراق و یه‌ك فیرقه‌ی پۆڵیسی فیدراڵ به ته‌واوی تێك شكان یا پێگه‌كانی خۆیان چۆڵ كرد. با ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌ین شه‌ركردنی داعش به ته‌جنیدكردنی نوێ كارێكی ئاسان نییه، تۆ پێویسته هێزێكی شه‌ڕكه‌ری به‌هێزت هه‌بێت، ئه‌و هێزانه‌ش پێشتر بۆ ماوه‌یه‌ك شه‌ڕی داعشیان كرد بێت.
• مووسڵ دووملیۆن كه‌سی لێیە، ئایا ئێوه ترستان له‌وه هه‌یه شه‌ڕ هه‌رێم پڕ بکا لە ئاوارەی لاشەڕ؟
مه‌سروور بارزانی: ئێمه زیاتر له 1.6 ملیۆن ئاواره‌مان له كوردستاندا هه‌یه، زۆربه‌یان خه‌ڵكی شاره‌كانی باشوورن. بۆیه له هه‌ر پلانێكدا بۆ ڕزگاركردنی مووسڵ ده‌بێ حساباتێكی باش و هه‌ماهه‌نگیه‌كی باش هه‌بێ. نابێ ڕزگاركردنی مووسڵ ببێته شاڵاوێكی دیكه‌ی ئاواره‌بوونی خه‌ڵكی بۆ شوێنی دیكه. ئه‌مه ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كه شكست بێنێ.
• ئه‌گه‌ر داعش وه‌ده‌رنرا، كێ ئاسایش و ئیداره‌ی مووسڵ به‌ڕێوه ده‌بات؟
مه‌سروور بارزانی: ئێمه ده‌زانین 30% دانیشتووانی مووسڵ کوردن، كه‌واته بە دڵنیاییەوە کورد ڕۆڵی لە بەڕێوەبردنی مووسڵدا دەبێت، ئەو کوردەی لەم شارە دەژین. هه‌روه‌ها ده‌بێ پێكهاته‌كانی دیكه‌ی شاره‌كه یا پارێزگاكه به‌شداری تێدا بكه‌ن. كه‌واته له ئاینده‌ی مووسڵ و ئاسایشی مووسڵ و قۆناغی پاش ڕزگاركردنی مووسڵ، به دڵنیاییه‌وه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له مووسڵ ده‌ژین، كه هاوكار و یارمه‌تیده‌ری تیرۆریستانیان نه‌كردووه ده‌بێ به‌شدار بن، ئه‌مه‌ش پێویستی به ڕاهێنان و پشتیوانی و یارمه‌تی زیاتر هه‌یه.
• چۆن ئه‌و یارمه‌تیانه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانتان وه‌رگرتووه؟
مه‌سروور بارزانی: ئێمه سوپاسی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و پشتیوانییه‌ی بۆمانی دابین كردووه. ئه‌وان له به‌رایی ئه‌وانه بوون، كه یارمه‌تی ئێمه‌یاندا، كاتێك داعش له زه‌رفی شه‌و و ڕۆژیكدا ته‌ركیزی خۆی گۆڕی و په‌لاماری كوردستانی دا، گورزه ئاسمانییه‌كان له هه‌ڵگێرانه‌وه‌ی دۆخه‌كه بۆ پشتیوانی پێشمه‌رگه و تێكشكاندنی داعش له مه‌یدانی جه‌نگدا كاریگه‌ری ته‌واویان هه‌بوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مه بۆ تێكشكاندنی یه‌كجاره‌كی داعش كیفایه‌ت نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی داعش ته‌نها له هێلی پێشه‌وه له‌گه‌ڵ كورد یا شه‌ڕی پێشمه‌رگه بوونی نییه، به‌ڵكو ئه‌وان له شوێنی دیكه‌شدا هه‌ن، كه پێشمه‌رگه‌ی لێ نییه، به‌داخه‌وه ئه‌وان هێزی هێنده كاریگه‌ر نین تا داعش تێكبشكێنن یا پاشه‌كشه‌ی پێ بكه‌ن یاخود له وڵات وه‌ده‌ری بنێن. بۆیه ئێمه پێمانوایه ده‌بێ پێویستی دابینكردنی پشتیوانی سه‌رزه‌وی بۆ پێشمه‌رگه زیاتر بكرێ، وه‌ك پڕچه‌ككردن و چه‌كی قورس و تانك و زرێپۆش و هه‌لیكۆپته‌ر، كه ماوه‌یه‌كی دورودرێژه داوامان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كردووه.
• ئایا شوێنێكی دیاریكراو هه‌یه پێش ده‌ست پێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ پێویست ده‌كات ڕزگار بكرێ؟
مه‌سروور بارزانی: هێزی پێشمەرگە ژماره‌یه‌ك ئۆپەراسیۆنی لە باکوور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای موسڵ ئەنجام داوە، ئێمه بە هەزاران كیلۆمه‌ترمان ڕزگاركردووه، ئێستاش نۆرەی سوپای عێراقه لەباشورەوە بەرەو مووسڵ پێشڕەوی بكات،كه خاڵێکی سه‌ره‌كییه، پێویستە موسڵ به ته‌واوی داببڕێنرێت تا ئۆپەراسیۆنەکه کاریگەری هەبێت، با بڵێین گەرەنتیی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بێت، نابێت داعش ده‌روازه‌ی دەرچوونی هەبێت، دەبێ ئەوان گه‌مارۆ بدرێن و لە هەموو لایەکەوە هێرشیان بکرێتە سەر.
• ئه‌گه‌ر سوپای عێراق ئاماده نه‌بێت، ئایا پلانی B هه‌یه؟
مەسروور بارزانی: ئێمە ناتوانین لەو ناوچانه زیاتر تێپەڕین کە خاکی کوردستان نییە، ئەم سنوورداركردنه‌ش ڕێگەمان پێنادات له‌و ناوچانه به دوای داعش بکەوین، کە ئه‌مه لەبنه‌ڕه‌ته‌وه بەرپرسیارێتیی سوپای عێراقە ئه‌نجامی بدات، ئەگەر بۆ لەناوبردنی داعش سوپای عێراق ئامادە نه‌بێت و هیچ هێزێکی دیکەی زەمینیش نه‌بێت، ئەمەیان مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌یه و ده‌بێ بڕیارسازانی ئەمریکا و ئەندامانی هێزەکانی هاوپەیمانان بڕیاری لەسەر بدەن. ئایا ئەوان کات و ده‌رفه‌تیان هه‌یه له ناوچه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ داعش بژین، كه تا ئێستا ده‌توانن تیرۆریزم به‌رهه‌م بهێنن و گه‌شه‌ی پێ بده‌ن؟




