٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی و نەوشیروان مستەفا جەختیانکردەوە کە کوردستان بە سەربەرزییەوە ئەم دۆخەی ئێستا تێدەپەڕێنێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە سەلاحەدین کۆبوونەوە و لە دیدارەکەدا جەخت لە یەكدەنگی و یەكهەڵوێستیی هێز و لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان کرایەوە و بەڕێزەوە باسی خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان کرا و تەئکیدیش کرایەوە کە بارودۆخی ئێستا کاتییە و کوردستان بە سەربەرزییەوە ئەم دۆخەی ئێستا تێدەپەڕێنێت.

ئەمڕۆ دووشەمە 23ـی 2ـی 2015  لە سەلاحەدین سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعود بارزانی) پێشوازی لە ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان (نەوشیروان مستەفا) كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا بە وردی ڕەوشی بەرەکانی ڕووبەرووبوونەوە لەگەڵ تیرۆریستان خرایە بەرباس و سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە بەرز نرخێندران. هەروەها بارودۆخی سیاسیی هەرێم و پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا خرایە بەر باس و ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بە هەنگاوێکی ئەرێنی لەقەڵەم درا.
لە دانیشتنەکەدا جەخت لە یەكدەنگی و یەكهەڵوێستیی هێز و لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان کرایەوە و بەڕێزەوە باسی خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان کرا و تەئکیدیش کرایەوە کە بارودۆخی ئێستا کاتییە و کوردستان بە سەربەرزییەوە ئەم دۆخەی ئێستا تێدەپەڕێنێت.
 

هەواڵی پەیوەندیدار