ده‌زگای بارزانی، پێداویستی زستانه‌ی به‌سه‌ر 7500 خێزاندا دابه‌ش كرد

هه‌ولێر -KDP.info-ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستی ڕۆژانه و زستانه به‌سه‌ر په‌ناخوازاندا؛ ئەوەتا لە كه‌مپی ئاكرێ و هه‌رشه‌م و گه‌ویلان و کەمپی ئاواره‌كانی خوارووی عێراق له ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێردا خۆراك و جلوبه‌رگ و پێداویستی زستانه‌ی به‌سه‌ر 7500 خێزانە ئاوارەدا دابه‌ش كرد.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانیدا ئەمڕۆ خۆراك و پێداویستی زستانه و جلوبه‌رگ و ده‌یان جۆر پێداویستی دیکە به‌سه‌ر ئاوارەکاندا دابه‌ش ده‌كات، له‌و میانه‌شدا ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپی گه‌ویلان به هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی مانگی سووری ئیمارات له هه‌ڵمه‌تێكدا 3300 كارتۆن خۆراك و 200 سه‌له‌ی ته‌ندروستی و 26 لانك و چه‌رچه‌فی منداڵانە و 10 سۆپای به‌سه‌ر 3300ـدا خیزاندا دابه‌ش كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له كه‌مپی هه‌رشه‌م، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیمارات له هه‌ڵمه‌تێكدا هه‌ستان به دابه‌شكردنی جل وبه‌رگی زستانه به‌سه‌ر (3000) خێزانی په‌ناخوازی كه‌مپه‌كه‌دا، له‌لایه‌كی دیكه له كه‌مپی ئاكرێ ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیماراتی خۆراكیان به‌سه‌ر (650) خێزانی په‌ناخوازدا دابه‌ش كرد.
هه‌ر له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له دابه‌شكردنی خۆراك و پێداویستی به‌سه‌ر په‌ناخوازانی خوارووی عێراق كه ئێستاكه له ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێردا نیشته‌جێن، ده‌زگا به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ئیغاسه‌ی ئیسلامی‌دا، (500) جێ خۆراكیان به‌سه‌ر (500) خێزانی په‌ناخوازی خوارووی عێراق له شاری ئاینده و ئاشتی 1 و 2 و هیران سیتی 1 و 2 و كه‌سنه‌زان و داره‌توو و بنه‌سڵاوەدا دابەش کرد.




