د.عه‌ره‌فات: پارتی نایه‌وێت به‌بێ هاوبه‌شه‌كانی بڕیار بدات

هه‌ولێر -KDP.info-ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له‌وه ده‌كات له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی (نێچیرڤان بارزانی) و نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا، لێژنه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگی دروست كراوه، بڕیاریشه دوو مانگ جارێك كۆ ببینەوە..هەڵبەت دەشڵێت، پارتی نایه‌وێت به‌بێ هاوبه‌شه‌كانی بڕیار بدات.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق )د. عه‌ره‌فات كه‌ره‌م) بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "له خوله‌كانی پێشووی په‌رله‌ماندا جۆرە ناهه‌ماهه‌نگییەک له ناو نوێنه‌رە كوردەکانی به‌غدا و هه‌رێمدا هه‌بوو، به‌ڵام له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا، گۆڕانكارییەکی زۆر كراوه؛ سه‌رۆكی حكوومه‌ت بڕیاری داوه هه‌ماهه‌نگییەکی زیاتر بكرێت، به تایبه‌تی ده‌بێت دوو مانگ جارێك كۆبوونه‌وه و دانیشتن بکرێت. بۆیشمان ده‌ركه‌وت كه ناهه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌رێم و نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا زیانمان پێ ده‌گه‌یێنێت، ئه‌مه بڕیارێكی زۆر گرنگه كه دوو مانگ جارێك له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا كۆ ببینه‌وه، چونكه به‌و دانیشتانه ده‌توانین زۆربەی گله‌ییەکان هەر له‌نێوان خۆماندا یه‌كلا بكه‌ینه‌وه؛ ئه‌و كاته گله‌یی ناگاتەوە ڕاگه‌یاندنه‌كان. گله‌یی ده‌كرێت كه پارتی له بڕیارداندا پرس ناكات، بەڵام بە بڕیاره‌کەی كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی كورد و سه‌رۆكی حكوومه‌تدا دیارە وا نییە و، پارتی نایه‌وێت به‌بێ هاوبه‌شه‌كانی بڕیار بدات و، بە نیازە سه‌ریان بخات".
(عه‌ره‌فات) گوتیشی: "پارتی زۆر پۆست و پله‌ی له به‌غدا هه‌بووه له پێناوی یه‌كده‌نگیی كورد داویه‌تی بە لایه‌نه‌كانی دیكه، زۆر وه‌زاره‌ت و سەربه‌ڕێوه‌به‌ریش كه مافی خۆیه‌تی داویه‌تیه لایه‌نه‌كانی دیكه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌یشڵێت، له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و لایه‌نه‌كانی كورد له به‌غدادا، لێژنه‌یه‌ك دروست كراوه و، دراوەتە دەست (ئارام شێخ محه‌مه‌د) جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و، (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و، (د. ڕۆژ نووری شاوێس) جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی له هەر کێشەیەک له‌گه‌ڵ به‌غدادا، كۆ بنه‌وه و هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن.




