پەنجا خێزان گەڕانەوە سەعدیە؛ بڕیارە سبەى کۆمەڵێکی دیکەیش بگەڕێنەوە

سەعدیە -KDP.info- ئەمڕۆ نزیکەی ٥٠ خێزان چوونەوە سەر ماڵی خۆیان لە سەعدیە، بەڵام هیچیان لەگەڵ خۆیاندا نەبردووەتەوە؛ ئاخر هەر بە سەردان چوونەتەوە؛ جارێ ناوێرن بە یەکجاری بگەڕێنەوە.
(مەحموود دەلۆ) ئەندامی لیژنەی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا، کە خۆی لەگەڵ ئەو خێزانانە بووە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ نزیکەی ٥٠ خێزان بە ترۆمبێلی خۆیان بۆ سەردان چوونەوە ماڵی خۆیان لە شارەدێی سەعدیە، بەڵام شەو دەگەڕێنەوە خانەقین و، جارێ ناوێرن بە یەکجارەکی بچنەوە."
(مەحمود دەلۆ) گوتیشی: "ئەوانەی گەڕاونەتەوە زۆربەیان فەرمانبەرن، ترسیان لێ نیشتووە لە کارەکەیان دەریان بکەن؛ وا ھەندێک لە دامودهزگاکانی حکوومەت لەوێ دەستیان کردووەتەوە بە کار."
ئهو ئەندامهی لیژنەی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا گوتیشی: "بڕیارە سبەینێ کۆمەڵە خێزانێکی دیکەیش بگەڕێنەوە بۆ شارۆچکەی سەعدیە؛ دیارە بەرەبەرە هەموو خەڵک دەگەڕێنەوە."
بڵند ئیبراھیم




