ھاوپەیمانان کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانی داعشیان كرده ئامانج و 57ـیان لێ كوشتن

مووسڵ -KDP.info- دوێشەو ئەو کاتەی سەرکردەکانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە شارەدێی گەیارە لە پارێزگای مووسڵدا کۆ بوونەتەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان لێیان داون و، لە ئاکامدا نزیکەی 57 سەرکردەی داعش کوژراون.
(عیسمەت ڕەجەب) بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی زانیارییان پێ گەیشت کە تیرۆریستان کۆ بوونەتەوە، دویشەو فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانی تیرۆرستانی داعشی لە شارەدێی گەیارە کردووەتە ئامانج و، لە ئاکامدا ٥٧ سەرکردەی تیرۆرستی داعش کوژراون."
)عیسمەت ڕەجب) گوتیشی، سەرکردەکانی داعش لە بنکەی تەندروستی لە پاڵاوگەى نەوتی گەیارەدا کۆ بووبوونەوە.
بڵند ئیبراھیم




