نووری بریمۆ: پێشمه‌رگه بووەته گه‌ره‌نتیی پاراستنى خاكى ڕۆژئاواى كوردستانیش

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تیى (پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان ــ سوریا) ده‌ڵێت، هێزى پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كى قاره‌مانانه كاریان كردووه بۆ بنەبڕکردنی داعش له ڕۆژئاواى كوردستان؛ به‌م هه‌نگاوه‌ش پێشمه‌رگه بووه پارێزه‌رى خاكى ڕۆژئاواى كوردستانیش.
)نووری بریمۆ) ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیی (پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان ــ سووریا) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "كوردستان یه‌ك پارچه‌یه؛ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانیش یه‌ك پارچه و یه‌ك پێشمه‌رگه‌یه، پێشمه‌رگه بۆ پاراستنى خاكى كوردستان، له هه‌ر شوێنێك بێت به‌رگرى ده‌كات؛ وا پێشمه‌رگه بووەته پارێزه‌رى به‌شێكى زۆرى خاكى ڕۆژئاواى كوردستان و پارێزگارى له كۆبانێ، شنگال، عه‌فرین، مه‌خموور و، كه‌ركووك ده‌كات و، بووەته قه‌ڵغانێكى مه‌زن بۆ سنوورى كوردستان و، خۆشه‌ویستی هه‌رچوار پارچه‌ى كوردستانه".
)بریمۆ) گوتیشى: "دواى ئه‌و شه‌ڕه قاره‌مانانه‌ى كه پێشمه‌رگه بۆ ئازادكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م گوند و شارۆچكه‌كانى كۆبانێ و ڕۆژئاواى كوردستان کردی، ده‌ركه‌وت كه پێشمه‌رگه بووه بە پارێزه‌رى سنوورى خاكى ڕۆژئاوایش".
(نووری بریمۆ) گوتیشی: "ئێمه به هه‌زاران گه‌نجمان هه‌یه به شێوه‌ى خۆبه‌خش ئاماده‌ن به‌رگرى له خاكى ڕۆژئاواى كوردستان بكه‌ن، چونكه ڕۆژێك ده‌بێت ئه‌و هێزه بۆ به‌رگرى له خاكى كوردستان بچنه هه‌ر پارچه‌یه‌كى تری كوردستان، ئەگەر پێویست بکات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تیی (پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان ــ سووریا) ده‌یشڵێت: "پێشمه‌رگه بووه پاڵپشتێکى به‌هێز بۆ پاكردنه‌وه‌ى تیرۆر له ڕۆژئاواى كوردستان؛ به‌م شێوه‌یه نیشانی له ناوبردنى داعش له ڕۆژئاوا و باشوورى كوردستان به سه‌ركه‌وتنى پێشمه‌رگه و هێزه‌كانى دیكه‌ى ڕۆژئاوا تۆمار كرا".




