سه‌ربه‌ست تروانشى: داعش له سه‌رجه‌م بەرەکاندا كوژراوی زۆره؛ فێڵی داعشمان خوێندووەتەوە

شێخان -KDP.info- به‌رپرسی میحوه‌ری شێخان ده‌ڵێت، داعش له پاشه‌كشه‌دان و زۆر زۆریان لێ كوژراوه و، پێشمەرگە به ئامار تۆماری كردوونە.
(سه‌ربه‌ست تروانشى) به‌رپرسی میحوه‌ری شێخان لە وەڵامی ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستاندا گوتی: "سوپای عێراق کە داعش دێتە سەری، هەرچییه‌ك چەکوچۆڵی هەیە بۆ داعشی بەجێ دەهێڵێت؛ داعش هەر بەو چەکانەوە ماوە و، هەر بەو چەکوچۆڵانەیش پەلاماری پێشمەرگە دەدات. ئێستاش لە داخی ئەو هەموو کوژراوەی کە هەیانە، بە بەهەشت بەهەشت، منداڵ و مەزنی بیانی هەڵدەخەڵەتێنن بە ترۆمبێلی پڕبۆمبەوە خۆیان بە پێشمەرگەدا بتەقێننەوە، بەڵام ئەو فێڵەیشیانمان زانیوە و، خەندەقمان لێ داوە."
(سه‌ربه‌ست تروانشى) گوتیشی: "هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌كان ئاماری كوژراوەکانی داعشیان هەڵگرتووە؛ دیارە گەلێک زۆریان لێ كوژراوە؛ وا داعش له پاشه‌كشه‌دایه، ئاخر هێزێكی گه‌وره‌ی پەلاماردەریان لە شەڕی پێشمه‌رگه‌دا تێك شکاوه."




