٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە هەشت گوندی دیکەی لە داعش پاك كردەوە و، ٦٠ تیرۆریستیشی لێ کوشتن

سەرچاوە: KDP.info

سنوون -KDP.info- فەرماندەیەكی پێشمەرگەی كوردستان لە سنوون پێی ڕاگەیاندین لە هەڵمەتە فراوانەكەی هێزی پێشمەرگە بۆ گرتنەوەی گوندەكانی سنووری سنوون، پێشمەرگە زیاتر لە 60 تیرۆریستی داعشی كوشتووە و، چەند کەلەشێکیشیان لێ كەوتووەتە دەست پێشمەرگە.

ڕائید (بەدرخان حاجی مووسا زێباری) فەرماندە لە فەوجی 3ی لیوای 12ی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دوێنێ هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە سنووری شارەدێی سنوون هێرشیان کرد بۆ گرتنەوەی چەند گوندێکی دی و تا درەنگانی شەو 8 گوندیان لە تیرۆریستانی داعش پاك كردەوە و، گورزێكی گورچکبڕیشیان لێیان دا."
ڕائید (بەدرخان حاجی مووسا زێباری) ئەوەشی خستەڕوو کە لە هێرشەكەی پێشمەرگەدا، بە لای كەمەوە 60 تیرۆریستی داعش كوژراون؛ دەیان تەرمیشیان لێ بەجێ ماوە.

هەژار مەموزینی

 

هەواڵی پەیوەندیدار