٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھێزە کوردیه‌کانی کۆبانێ دەیانەوێت زێی فورات بکەنە پەرژینی نێوان خۆیان و داعش

سەرچاوە: KDP.info

کۆبانێ - KDP.info- فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانێ دەڵێت، ئێستا تەواو گوندە کوردیه‌کانی سنوری کۆبانێ ئازاد کراون لە چەند گوندێکی دەو زێی فورات نەبێ، ئەو گوندانەیش ئازاد دەکەین و، دەیانکەینە سەنگەر.

فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانێ بە ناوی نەقیب (ڕزگار بەھرام) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە کۆبانێ شەڕ لەنێوان ھیزە کوردیه‌کان و تیرۆرستانی داعش بەردەوامە و ئێستا لە لێواری زێی فوراتدا شەڕە؛ نزیکەی ٢٠ گوند لەوێ ھەن دەمانەوێت ئازادیان بکەین، تاوەکو ئێستاش یەکیک لەو گوندانە ئازاد کراوە و پێشڕەوییش بەردەوامە بۆ ئازادکردنی گوندەکانی دیکە."

نەقیب (ڕزگار بەھرام) گوتیشی: "ھەموو گوندە کوردیه‌کان ئازاد کراون کە سەر بە کۆبانێن، بەڵام دەمانەوێت ئەو چەند گوندەیش ئازاد بکەین بۆ ئەوەی زێی فورات وەکو بەربەستێک دژی تیرۆرستانی داعش بەکار بهێنین.

)بەھرام) ڕوونیشی کردەوە، تیرۆرستانی داعش لەو ناوچەیە بەرگریى دەکەن، بەڵام ھێزە کوردیه‌کان بە ورەیەکی بەرزەوە لە پێشڕەویدان بۆ ئەوەی تەواوی ئەو گوندانە ئازاد بکەن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار