٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەپێناو بەرژەوەندیی خەڵكی هەرێمی كوردستاندا، نێچیرڤان بارزانی هەموو كاتێك ئامادەیە بچێتە بەغدا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی دارایی كە ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی نێوان نوینەرانی كورد لە بەغدا و سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بەڕێوە چوو  بەشداربوو رایگەیاند، هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كۆك بوون لەوەی كۆبوونەوەی لەو جۆرە بەردەوام بن و، جەختیش لەسەر دوو خاڵ كرایەوە، ئەگەر پێویست بێت و لە بەرژەوەندیی خەڵكی هەرێمی كوردستان دابێت، سەرۆكی حكوومەتی هەرێم هەموو كاتێك ئامادەیە بچێتە بەغدا.

ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران (سەرحان محەمەد) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نوێنەرانی كورد لە بەغدا لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی هەرێم (نێچیرڤان بارزانی) كۆبوونەوەیەكی زۆر گرینگ بوو و لە جێگەی خۆیدا بوو، هەموو لایەنەكان كۆك بوون لەسەر ئەوەی ئەو كۆبوونەوانە بەردەوام بن و پێویستە حكوومەتی ناوەندیش بەو ڕێكەوتنەی كراوە پابەند بێت.

گوتیشی، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی نێوان نوێنەران كوردستان و سەرۆكی حكوومەت، پێداگری لەسەر دوو خاڵ كرا، ئەوانیش بریتی بوون لەوەی حكوومەتی هەرێم پابەندە بەو ڕێكکەوتنەی لە نێوان هەولێر و بەغدادا كراوە، هەروەها بوودجەی 2015  چۆن پەسەند كراوە، دەبێت حكوومەتی ناوەند  بەوشێوەیە  بوودجەی هەرێم رەوانە بكات.


(سەرحان محەمەد) گوتیشی، ئەگەر پێویست بێت و لە بەرژەوەندیی خەڵكی هەرێمی كوردستان دا بێت، شاندی حكوومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیرانی کوردستان هەموو كاتێك ئامادەیە بچێتە بەغدا، بەیانیش ئەندامانی كورد دەگەڕێنەوە بەغدا و بەشداریی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەن.

رابین شێروانی 

هەواڵی پەیوەندیدار