٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سنوونێ..پێشمەرگە ٨ گوندی دیکەی ئازاد کرد

سەرچاوە: KDP.info

سنوونێ-KDP.info-قایمەقامی شاروچكەی شنگال ڕایگەیاند کە، ئەمڕۆ لە هەڵمەتێکی هێزەكانی پێشمەرگەدا توانرا ٨ گوند لە سنووری سنوونێ‌ ئازاد بکەنەوە و، گورزێکی دیکە لە تیرۆریستان بوەشێنن.

قایمەقامی شاروچكەی شنگال (مەیسەر حەجی ساڵح) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، كاتژمێر 11ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە هێزەكانی پێشمەرگە هەڵمەتێكی هێرشبردنی سەركەوتوویان لە سنووری شارەدێ‌ی سنوونێ ئەنجامدا‌و توانیان هەشت گوند لەو سنوورەدا لە تیرۆریستانی داعش پاكبكەنەوە؛ گوندەكان بریتین لە (بیرقاسم، حەساویك، زەكۆ، مچۆلا و بەنی سەبعە و سەلیمیە و قەزاحیە و وائیل).
(مەیسەرحەجی) گوتیشی، لەمگوندانەدا تیرۆریستانی داعش خۆیان حەشاردابوو، لەوێوە هێرشیان بۆ هێزی پێشمەرگە دەهێنا، بەڵام ئیدی وەدەرنران و مەترسیان نەما.

قایمەقامی شاروچكەی شنگال دەشڵێت، هێزەكانی پێشمەرگە بێ‌زیان بوون و تیرۆریستانی داعش زیانێكی باشیان پێ‌كەوت و نەیانتوانی بەرگری بكەن و ڕایان كرد  .
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار