نیۆرکتایمز: پێشمەرگە ڕێگایەکی ستراتیژی لاوازکردنی داعشی لە بەر دەستدایە

ئەمەریکا -KDP.info- لە ڕاپۆرتێکی نیۆرکتایمزدا هاتووە، دەوڵەتەکەی (ئۆباما) و، دەزگای هەواڵگریی ئەو وڵاتە و پنتاگۆن سەرقاڵی داڕشتنی ستراتیژیەتێکی نوێن بۆ گرتنەوەی مووسڵ، لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە ئەوان تا ئێستا ناتوانن چۆنیەتی قورسی شەرەکە دیاری بکەن. هەڵبەت ڕۆژنامەکە نووسیویەتی کە پێشمەرگە یەکێک لە ڕێگا ستراتیژیەکانی لاوازکردنی داعشی لە بەر دەستدایە.
لە ڕاپۆرتێکی (نیۆرکتایمز)دا هاتوە، ستراتیژیەتە نوێیەکە تاوەکو ئێستا بە فەرمی ڕانەگەیێنراوە، بەڵام ڕاپۆرتەکە نووسیویەتی دەوڵەتی (ئۆباما) پلانی بەکارهێنانی تیمێکی (هێزێکی) ئەمەریکایی تاوتوێ دەکات بۆ پاڵپشتی هێرشە ئاسمانییەکان و هێزە عێراقییەکان، بۆ ئەوەش خەریکی ئامادەکارین. هەڵبەت ڕۆژنامەکە نووسیویەتی کە هێزەکانی پێشمەرگە یەکێک لە شوێنە ستراتیژییەکانی لاوازکردنی داعشی لە بەر دەستدایە.
پێنجشەمەی ڕابردوو فەرماندەی هێزەکانی ئەمەریکا کات و، پلانی هێرشکردنە سەر مووسڵی ڕاگەیاند، ئەوە بە شتێکی نائاسایی دوور لە تاکتیکی سەربازی لێکدانەوەی بۆ کرا، کە بۆچی ئەمەریکا پلان و کاتی شەڕەکە ڕادەگەێنێت، چونکە دەشێت داعش سوودی لێ ببینێت، بەڵام بەرپرسانی دەوڵەتی ئۆباما گوتیان ئەوان مەبەستیانە سەرەتا بەو ڕاگەیاندنە داعش لاواز بکەن و، خەڵکی ناو مووسڵ سوود لەو پەیامە وەربگرن و لێیان ڕاپەرن.
هەر لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، فەرماندەی هێزەکانی ئەمەریکا گوتوویەتی ئێمە سەرەتا دەمانەوێت ڕێگا سەرەکی و ستراتیژییەکانی داعش بۆ ناو مووسڵ ببەسین، یەکێک لەو ڕێگا ستراتیژییانەش لە ڕۆژئاوایی مووسڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ماوەی ڕابردوودا لە دەستی داعشیان دەرهێناوە،
ئامانجیشمـان لە گرتنی ڕێگا سەرەکی و ستراتیژییەکان ئەوەیە داعش لاواز بکەین و، ڕێگای هێنان و بردنی پێداویستیەکانیان لێ بگرین.
جێی باسە جۆن مەکین و، لیندسی گرام سیناتۆری کۆمارییەکان ڕەخنەیان لە بەرپرسانی دەوڵەتی ئۆباما گرت لەسەر ڕاگەیاندنی پلانەکە، بەڵام بەرپرسیانی دەوڵەتی ئۆباما جەختیان لەوە کردەوە کە بەهۆی ئەو ڕاگەیاندنەوەوە دەشێت ژمارەیەک لە چەکدارەکانی داعش بیر لە ڕاکردن بکەنەوە و پشت بکەنە شەڕ، ئەوە جگە لەوەی خەڵکی مووسڵیش پشتیان لێ دەکاتەوە.
و/ خالید ئەحمەد




