لە مەرزەکەی باشماخدا چەند شۆفێرێكی ساختەچی دەستگیر كران

هەولێر -KDP.info- لە مەرزە نێودەوڵەتییەکەی باشماخ لە شارۆچکەی پێنجوێندا، ئاساییش چەند شۆفێرێكیان دەستگیر کرد كە بەنیاز بوون بە شێوەیەكی نایاسایی بایی ١٧ملیۆن دینار پسوولەی گومرگانە ساختە بكەن؛ ئەو شۆفێرانە نێردراونەتە دادگا، تا حوکم بدرێن.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان كەوتوون، دوای ئاگاداركردنەوەی هێزە ئەمنییەكانی نێو مەرزە نێودەوڵەتییەکەی باشماخ، توانیویانە چەند شۆفێرێك دەستگیر بكەن كە نیازیان وا بوو پسوولەی تایبەت بە گومرگی شمەکوكاڵا ساختە بكەن و، گومرگانە بە مەرزە نێودەوڵەتییەکەی باشماخ نەدەن.
شۆفێرەکان سپلێت و ئامێری دیكەی كارەبایییان پێ بووە و، نیازیان وا بوو، بەبێ ئەوەی پارەی گومرگانە بدەن، هاوردەی هەرێمی كوردستانی بكەن. گومرگانەکە بایی 17ملیۆن دینار بووە.
ئاسۆ عەلی




