٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە مەشقی چەکە نوێیە ئیتاڵیاییەکەی تەواو کرد..پێنج فەسیلە مەشق دادراون

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوبەری گشتیی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای کرد، حەفتەی ڕابردوو پێنج فەسیلەی ھێزی پێشمەرگە لە شاری ھەولێر لەسەر دەستی وڵاتانی ئیتالیا، ئەڵمانیا، ھۆڵەندا و ئەمەریکا، دەستیان کردووە بە مەشق و ڕاھێنان و، بڕیارە ھەر جارە و فەوجێک مەشقی پێ بکرێت. جەختیشی کردەوە، کە ھێزی پێشمەرگە مەشقی لەسەر چەکە نوێیەکەی ئیتالیا کردووە کە ھاوشێوەی چەکی میلانە و، ڕەنگە ئێستا گەیشتبێتە بەرەی جەنگیش."
عەمید (ھەڵگورد حیکمەت) بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "یەکشەممەی حەفتەی ڕابردوو لە شاری ھەولێر پێنج فەسیلەی ھێزی پێشمەرگە دەستیان بە مەشق و ڕاھێنان کرد، کە ئیتاڵیا، ھۆڵەندا، ئەڵمانیا و ئەمەریکا ماوەی مانگێک مەشقیان دادەدەن."
بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتیشی، ھەوڵدەدرێت دوای تەواوبوونی مەشقی ئەو فەسیلانە ھەنگاوی دیکە بنێین کە ھەرجارە و فەوجێکی ھێزی پێشمەرگە مەشق و ڕاھێنانیان پێ بکرێت.
عەمید (ھەڵگورد حیکمەت) ڕوونیشی کردەوە، پێشتر مەشق بە پۆلێ پێشمەرگە دەکرا، بەڵام ئەم جارە بووە فەسیل، کە ھەر فەسیلەی نزیکەی ٤٠ پێشمەرگە دەبێت و، دەمانەوێت ھەنگاوی گەورەتر بنێین کە ھەرجارە و، فەوجێک بنێرینە بەر مەشق.
ڕاشیگەیاند، ئەو چەکە نوێیەی ئیتالیا بۆ ھەرێمی کوردستانی ناردووە پێی دەڵێن فۆرگێری، کە وەک چەکە میلانە ئەڵمانییەکە دژەتانکە؛ پۆلێ پێشمەرگە خۆیان لەسەری ڕاهێناوە و، ڕەنگە ئێستا گەیشتبێتنە بەرەی جەنگیش.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار