میلیشیاكان جه‌له‌ولا و، سه‌عدیه و، كه‌لار و، خانه‌قینیش به ملكی خۆیان ده‌زانن!

خانه‌قین-KDP.info- به‌رپرسی لقی پارتی له خانه‌قین مه‌ترسیی میلیشیا شیعه‌كان ده‌خاته ڕوو و، پێی وایه زۆر مه‌ترسینە بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی سنووری مادده‌ی سەدوچل..هەڵبەت دەشڵێت، میلیشیاكان جه‌له‌ولا و، سه‌عدیه و، كه‌لار و خانه‌قینیش به موڵكی خۆیان ده‌زانن.
به‌رپرسی لقی 15ی خانه‌قینی پارتیی دیموكراتی كوردستان (شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا) به ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه كه میلیشیا شیعه‌كان زۆر مه‌ترسییان دروست كردووه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان؛ چونكه پابه‌ندن به مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه‌كانه‌وه، نه‌ك بڕیاری حكوومه‌تی عێراق؛ ئەوەتا میلیشیاكان جه‌له‌ولا و، سه‌عدیه و، كه‌لار و، خانه‌قین به موڵكی خۆیان ده‌زانن و، هه‌ڵسوكه‌وتی زۆر ناشرین دەکەن. كاتی خۆیشی کە له دوزخورماتووەوە هێنایانن بۆ خانه‌قین، زۆر هاوارمان كرد ئه‌مانه مه‌هێنن، به گوێیان نه‌كردین، هێنانیانه نزیكی كه‌ركووك زۆر هاوارمان كرد به گوێیان نه‌كردین بۆیه به ڕاستی ئەو میلیشیایانە مه‌ترسییەکی گه‌وره‌یان دروست كردووه بۆ گشت ناوچه كوردستانیه‌كانی پارێزگای دیاله و كه‌ركووك."
(شێخ جه‌عفه‌ر) گوتیشی: "ئێستا میلیشیاكان به جۆرێك تێكه‌ڵی یه‌كتری بوونە، نازانی چۆن‌چۆنی جیایان بكه‌یته‌وه، پاره‌یه‌كی زۆریان له‌لایه‌ن عێراقه‌وه پێ دراوه، دیوانی چاودێریی دارایی عێراقیش پێیان گوتوونە له‌و باره‌وه هیچ قسه‌یه‌ك مه‌كه‌ن، چه‌كی قورسیشیان وه‌رگرتووه له لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه".
به‌رپرسی لقی 15ی خانه‌قین ده‌شڵێت، ده‌بێت لایه‌نی به‌رپرس له كه‌ركووك ئاگادار بێت، چونكه چی‌یان پێ بکرێت دەیکەن بۆ ئەوەی بێنە ناو كه‌ركووكیشەوە.




