٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە بڕیاری هۆشیار زێباری ٢٥٠ ملیار دینار ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

 هەولێر-KDP.info- بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند لەسەر بڕیاری وەزیری داراییی عێراق، بڕیارە بڕی 250ملیار دینار ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت.
بریكاری وەزارەتی داراییی عێراق (فازڵ نەبی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بەو پشووەی دوێنێیشەوە كاك (هۆشیار زێباری) فەرمانی ناردنی ٢٥٠ملیار دیناری دەركرد بۆ هەرێمی كوردستان، فەرمانكە دەرچووە و ئەمڕۆ بڕیارەكە گەیشتووەتە بانكی ناوەندی بۆ ناردنی پارەكە، ئەو پارەیشە بەشێك دەبێت لە مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی یەك."
(فازڵ نەبی) گوتیشی: "پارەكە لەو دوو سێ ڕۆژەدا دەگاتە هەرێمی كوردستان و، وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و بانكی ناوەندی هەماهەنگی دەكەن بۆ گەیاندنی پارەكە بە هەرێم."
بریكاری وەزارەتی دارایی ڕوونی كردەوە بڕیارەكەی وەزیری دارایی، هەوێنی دەسپێکردنەوەی گفتوگۆی نێوان بەغدا و هەولێرە."
ئەوەشی خستە ڕوو: "ئێستا هەر ئەوەندە ماوە وەزارەتی دارایی‌وئابووریی هەرێمی كوردستان هەماهەنگی بكات لەگەڵ بانكی ناوەندیی عێراقدا بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە."
یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار