٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی لە هەڵەبجە پۆستی قایمقام یان جێگری پارێزگاری دەوێ

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی -KDP.info- (زیاد کاکەڕەزا) ئەندامی شاندی دانوستانکەری پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، پارتیی دیموکراتی کوردستان وەڵامی پێشنیارەکانی یەکێتی و گۆڕانی داوەتەوە لەبارەی حکوومەتە خۆجێییەکەی هەڵەبجە کە سوورە لەسەر وەرگرتنی پۆستی قایمقام یاخود جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە.

(زیاد کاکەڕەزا) ئەندامی شاندی دانوستانکەری پارتیی دیموکراتی کوردستانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەوان وەکو پارتیی دیموکراتی کوردستان بە نامەیەک وەڵامی پێشنیارەکانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕانیان داوەتەوە و، پێیان ڕاگەیاندوونە کە سوورن لەسەر وەرگرتنی پۆستی قایمقامی ھەڵەبجە یاخود جێگری پارێزگار."
(زیاد کاکەڕەزا) گوتیشی، تاوەکو ئێستا یەکێتی و گۆڕان وەڵامی نامەکەی ئێمەیان نەداوەتەوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار