٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەڵەبجە ٨٥٥ کەمئەندامی لێیە و، هیچ ناوەندێكیشیان بۆ نەكراوەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە -KDP.info- لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەریدا 855 کەمئەندام زیاتریش ناوی خۆیانیان تۆمار كردووە، بەڵام هێشتا بنکەیەکی ڕاهێنانەوەیان بۆ نەكراوەتەوە.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان كەوتوونە، بە مەبەستی هاوكاریكردنی منداڵانی کەمئەندام لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەریدا، ڕێكخراوە ئەمەریكاییانییەکەی (سەمەریتان) لەو شەش ساڵەدا زیاتر لە ١٣٠٠ ڕەوڕەوەک (عەرەبانەی تایبەت)ـی بەسەر کەمئەنداماندا دابەش کردووە.
هەر بە گوێرەی زانیاری، لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری لە ماوی شەش ساڵی ڕابردودا ڕێكخراوی سەمەریتان ناوی ٨٥٥ كەمئەندامیان تۆمار كردووە بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەكان هێشتا نەیانتوانیوە هیچ سەنتەرێكی تایبەت بە ڕاهێنان و سەرپەرشتیكردنیان بكەنەوە كە زۆربەیان منداڵن، جا بۆیە كەسوكاری ئەو کەمئەندامانە خەمیانە.
ئاسۆ عەلی
 

هەواڵی پەیوەندیدار