نێچیرڤان بارزانی تیمێکی لە وەزیرە کوردەکان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ عەبادی راسپارد.. ئه‌وله‌ویه‌تى حكوومه‌ت، دابینكردنى به‌په‌له‌ى مووچه دەبێت

هەولێر-KDP.info- لە ڕاگه‌یه‌ندراوى هاوبه‌شى كۆبوونه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رانى كوردستان له به‌غدا هاتووە کە، ئەولەویەتی حکوومەت دابینکردنی بەپەلەی مووچەی فەرمانبەران دەبێت..هاوکات سەرۆکوەزیرانی کوردستان، تیمێکی لە وەزیرە کوردەکان راسپارد، تا بە ڕاشکاوی گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق، بکەن.
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22-2-2015، كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و تیمى كوردستان له به‌غدا، له ته‌لارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له هه‌ولێر ساز كرا.
لەكۆبوونه‌وه‌كه سه‌ره‌تا په‌یامى ڕێز و پێ‌زانین ئاراسته‌ى خۆڕاگریى پێشمه‌رگه و به‌رگه‌گرتنى فه‌رمانبه‌ران و تێكڕاى چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى كرا، كه له‌مدۆخه هه‌ستیار و قورسه داراییه‌د‌ا خۆڕاگرن و پشتیوانیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌ى ته‌واوى ده‌رباره‌ى دوایین ڕێككه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدڕاڵى عیراق پێشكه‌ش كرد و ته‌واوى پابه‌ندیى خۆى به جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه دووپات كرده‌وه، كه بووه‌ته یاساى بودجه‌ى فیدڕاڵى بۆ ساڵى 2015.
ئه‌وه‌ش ڕوون كرایه‌وه له لایه‌ك هه‌ندێ گرفتى ته‌كنیكى و لێكنه‌گه‌یشتن هاتۆته به‌رده‌م ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدڕاڵ كار ده‌كه‌ن بۆ چاره‌كردنیان، له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه هه‌ندێ لایه‌نى سیاسى له عیراقدا هه‌ن كه نایانه‌وێت نێوانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵ باش بێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كرا كه نوێنه‌رانى كورد له په‌رله‌مان و حكوومه‌تى فیدڕاڵ ڕۆڵى ته‌واوى خۆیان گێڕاوه و ده‌گێڕن له‌پێناو پابه‌ندبوونى هه‌ردوولا به ڕێككه‌وتنى نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت و به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند كه له‌پێناو گه‌یشتن به ڕێگه‌چاره‌یه‌كى هاوبه‌ش و ده‌رچوون له گرفته ته‌كنیكییه‌كان و ڕه‌واندنه‌وه‌ى لێكنه‌گه‌یشتنه‌كان، ئاماده‌ن سه‌ردانى به‌غدا بكه‌نه‌وه و له‌و ڕووه‌شه‌وه تیمێكى له وزیره كورده‌كانى حكوومه‌تى فیدڕاڵ ڕاسپارد تا گفتوگۆكانیان ڕاشكاوانه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ده‌ست پێبكه‌ن.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رانى كوردستان له به‌غدا باسیان له گرنگیى جێبه‌جێكردن و پابه‌ندبوون به یاساى بودجه‌ى 2015ه‌وه كرد و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند كه داواكاره حكوومه‌تى فیدڕاڵ به‌پێى یاساى بودجه‌ى ساڵى 2015، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ماف و پشكى هه‌رێمى كوردستان بكات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا زیاتر له پلانێك بۆ چۆنیه‌تیى دابینكردنى مووچه‌ى پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌ران تاوتوێ كرا و بڕیار درا ئه‌وله‌ویه‌تى هه‌ره له‌پێشى حكوومه‌ت، دابینكردنى به‌په‌له‌ى مووچه بێت. هه‌روه‌ها بڕیار درا ئه‌و كۆبوونه‌وانه به شێوه‌یه‌كى ده‌وریى هه‌ردوو مانگ جارێك درێژه‌یان هه‌بێت و لیژنه‌یه‌كیش بۆ هه‌ماهه‌نگیى خێرا له نێوان هه‌ردوولادا پێكهێنرا.




