فراكسیۆنی پارتی: ده‌بێت هه‌ڵه‌بجه به‌ر له داهاتنەوەی یادی کیمیاباران، بە کردەوە بووبێتە پارێزگا

هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له پەرلە‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، هه‌وڵ ده‌ده‌ن زۆر بۆ ئه‌نجوومه‌ن و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بهێنن زووتر دەست بکەن بە کار؛ دەیشڵێت كار ده‌كەن بۆ ئه‌وه‌ی له پەرلە‌مان پشتگیری كۆمه‌ڵه بڕیارێك و هه‌ندێك پلان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت به زووترین كات خزمه‌تگوزارییه‌كی باش بگه‌یێنێته هه‌ڵه‌بجه.
(محه‌مه‌د عه‌لی یاسین) گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان له پەرلە‌مانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "وه‌كو فراكسیۆنی پارتی له پەرلە‌مانی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێک دەدەین بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات گشت ئیش‌وكاره‌كانی په‌یوه‌ست به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ته‌واو ببێت؛ له‌به‌ر گرینگی و بایه‌خدان به پڕۆژه‌یاساکەیش لە كاتی پشووی پەرلە‌ماندا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می دانیشتنه‌كه برایه هه‌ڵه‌بجه و، كۆبوونه‌وه‌ی نائاساییمان كرد، ئاخر دەمانەوێ به‌ر له‌وه‌ی (16/3) واتە یادی كیمیابارانەکەی هه‌ڵه‌بجه دابێتەوە، ئه‌و شاره بووبێتە پارێزگا و، هه‌موو شتێک ته‌واو بووبێت و، ئه‌نجوومه‌ن و پارێزگا، زوو دەست بکەنە کار."
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی گوتیشی: "هه‌وڵ ده‌دەین زۆر بۆ ئه‌نجوومه‌ن و پارێزگار بهێنین زوو دەست بکەنە کار و، پلانیشمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له ڕووی كارگێڕیه‌وه هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی پێ ببه‌خشرێت، چونكه ئه‌و شاره پێویستی به ئاوه‌دانكردنه‌وه و، پته‌وكردنی ژێرخانی په‌روه‌رده‌یی و زۆر شتی تریش هه‌یه و، حكوومه‌تیش زوو خزمه‌تگوزارییەکی باشتر بگه‌یێنێتە هه‌ڵه‌بجه."
هه‌ڵه‌بجه پێنجه‌م پارێزگای هه‌رێمی كوردستانه له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی 5/2/2015 پەرلە‌مانتارانی كوردستان له یادگار (مۆنۆمێنت)ـەکەی هه‌ڵه‌بجه‌دا كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی خۆیانیان کرد و، پاش گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای به‌پارێزگاکردنی ئه‌و شاره، به كۆی ده‌نگ په‌سه‌ند كرا و، بوو به پارێزگا .
نه‌شوان به‌رزنجی




