٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمه‌رگه‌، داعشی ڕاو نایەوە و، ٢٥ـیشی لێ كوشتن

سەرچاوە: KDP.info

زوممار-KDP.info-  فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری کەسکێ ده‌ڵێت، دوێشەو تیرۆرستانی داعش چەند جارێک ھێرشیان هێنایە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام هیچیان پێ نەکرا و، نزیکەی ٢٥ تیرۆرستیشیان لێ کوژرا؛ لاشەی پانزە زیاتریشیان کەوتووەتە دەست ھێزی پێشمەرگە.


رائید (ئەحمەد سوورچی) فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری کەسکێ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوێشەو تیرۆرستانی داعش لە میحوەری کەسکێ لە گوندی شندوخا چەند جارێک ھێرشیان هێنایە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە بە توندی لێیان هاتنەوە دەست و، بەرپەرچیان دانەوە و، زیانی زۆریشیان پێیان گەیاند."


(سوورچی) گوتیشی: "لەو ھێرشانەدا نزیکەی ٢٥ داعشە تیرۆرست کوژراون و، زیاتر لە ١٥ لاشەیش کەوتوونەتە دەست ھێزی پێشمەرگە، بەڵام خۆشبەختانە ھێزی پێشمەرگە سەلامەتە و بێ زیان."


به‌ گوێرەی زانیارییەکان، نەخۆشخانەکانی تیرۆرستانی داعش پڕ بوونە لە بریندار، چونکە زیانی زۆریان پێ گەیشتووە.


بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار