٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ناوەران پێشمەرگە گورزێکی دیکەی لە داعش وەشاند..٥ تیرۆریست کوژران

سەرچاوە: KDP.info

ناوەران-KDP.info-سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناوەران دەڵێ، هێزەكانی پێشمەرگە بۆردوومانی تیرۆریستانی داعشیان لە میحوەری ناوەران کرد و لە ئاکامدا ٥ تیرۆریست کوژران.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14 ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەمموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت کە ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری ناوەران بنكەو بارەگاكانی تیرۆریستانی داعشیان لە گوندی خۆرسیباد بۆردوومان كرد؛ بۆردومانەکە بە كاتیۆشاو دۆشكە و چەكی قورس بوو،  لە ئاکامدا دوو مۆڵگەی تیرۆریستان خاپورکران و پێنج تیرۆریستیش کوژران.
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار