ڕێكخراوێكی خێرخوازی چارەسەری كەسوكارە نەخۆشەکانی شەهیدانی سۆران دەكات

سۆران -KDP.info- بەڕێوەبەری شەهید و ئەنفالكراوانی سۆران ڕایگەیاند، ڕێكخراوی (ئاڵتوون) ڕێكخراوێكی خێرخوازییە لە كوردستان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان كرد، دوای كۆبوونەوە لەگەڵ ستافەكەمان، چەند بڕیارێكی گرنگیان دا، بە مەبەستی خزمەت بە كەسوكاری شەهیدان، لە نەخۆشخانە تایبەتەکەی ئاڵتوون چارەسەری كەسوكارە نەخۆشەکانی شەهیدان دەكات.
(ئەشقی مەلا) بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیارمان دا لیژنەیەك پێك بهێنین، بۆ دیاریكردنی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان، ئەوانەی نەخۆشن و پێویستیان بە چارەسەر هەیە، لە ڕێگەیی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدانی سۆران بنێردرێن بۆ ڕێكخراوی (ئاڵتون) بۆ چارەسەر لە نەخۆشخانە تایبەتەکەی ڕێكخراوەكە. هەروەها كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، ئەوانەی نەخۆشینی درێژخایەنیان هەیە و، نەخۆشیی شێرپەنجەی مەمك و لەو بابەتە نەخۆشینانەیان هەیە، لەگەڵ چارەسەركردنی ددان و پشكنینی گشتی و پشكنینی ڕەنین، لەلایەن پزیشكی پسپۆڕ و شارەزا و بە ئامێری كوالیتیبەرز بۆیان دەدرێت، بۆ ئەو مەبەستەیش حەفتەی دابێ لیژنەی بەڕێوەبەرایەتیی شەهید و ئەنفالكراوانی سۆران دەست دەکاتە كار ".
ڕابین شێروانی




