هەڵگورد حیکمەت: هێشتا بڕیار نەدراوە پێشمەرگە لە ئازادکردنی مووسڵدا بەشدار دەبێ یان نا

هەولێر -KDP.info- سەربەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێ، بەشداریکردن و نەکردنی پێشمەرگە لە ڕزگارکردنی مووسڵدا لە دەست سەرۆکایەتیی هەرێم و حکوومەتدایە؛ وەزارەتی پێشمەرگە فەرمان جێبەجێ دەکات.
عەمید (ھەڵگورد حیکمەت) سەربەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تا ئێستا بڕیاری بەشداریکردن و نەکردن لە ئازادکردنەوەی مووسڵ نەدراوە؛ هەر بڕیارێک لەو بارەیەوە پێویست بکات، حکوومەتی ھەرێم یاخود سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان دەیدات و ئەو بڕیارە بە دەست ئەوانەوەیە."
(ھەڵگورد حیکمەت) گوتیشی، ئێمە وەکو وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاری لەسەر نادەین و تەنیا لایەنی جێبەجێکارین، نەک بڕیاردەر.
ئەمەیش لەکاتێکدایە، بووەتە دەنگۆ گوایە ھێزی پێشمەرگە ناچێتە شەڕی ئازادکردنی مووسڵ.
بڵند ئیبراھیم




