٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری تەندروستی: كێشەی دەرمانمان هەیە بەڵام، نابێتە مەترسی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزیری‌ تەندروستیی هەرێمی‌ كوردستان ڕایگەیاند لە نەخۆشخانەكان هەندێ دەرمان كەم بووەتەوە، بەڵام هیچ مەترسییەکی نییە.
(د. ڕێكەوت حەمەڕەشید) وەزیری‌ تەندروستیی‌ حكوومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان بە ماڵپەری فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دەرمان و پێداویستی پزیشكی بە شێوەیەكی‌ بەرچاو لە نەخۆشخانەكانی‌ هەرێمی‌ كوردستان كەم بووەتەوە، بەڵام دۆخەكە مەترسیدار نییە، چونكە كەمبوونەوەی دەرمان، ئەو دەرمانانەی نەگرتووەتەوە كە بۆ فریاكەوتنی خێرا و نەخۆشیی مەترسیدار پێویستن، بەڵكو دەرمانی دی گرتووەتەوە."
(د. ڕێكەوت حەمەڕەشید) گوتیشی: "هەرێمی كوردستان ئاوارەیەكی زۆری لێیە، بەڵام حكوومەتی‌ عێراق ڕەچاوی‌ هاتنی‌ ئەو هەموو ئاوارەیە ناكات هاتوونەتە هەرێمی‌ كوردستان و، هەر بە قەدەر جاران دەرمان و پێداویستیی‌ پزیشكی‌ بۆ هەرێم دەنێرێت، ئەوەیە كێشەكەی زیاتر كردووە."
وەزیری تەندروستی ئاشكرای كرد سبەینێ یەكشەممە، 22ی شوبات، لەگەڵ وەزیری داراییی هەرێمی كوردستاندا كۆ دەبنەوە؛ گوتیشی: لەگەڵ وەزیری داراییدا باسی كێشەی كەمبوونەوەی دەرمان و كێشە داراییەكانی تر دەكەین، بەشکەم ڕێگایەک بۆ چارەکردنی كێشە تەندروستییەكان بدۆزینەوە.
یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار