٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەم‌نزیکانە دوو پڕۆژەی گرینگی بەرهەمهێنان لە هەولێر دەکەونە کار

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بەم نزیكانە لە هەولێردا بایی ٥٠ملیۆن دۆلار پڕۆژەی خشت و بایی 46ملیۆن دۆلاریش پڕۆژەی بەرهەمهێنانی شیر دەكەونە كار.

بە مەبەستی ئاگاداری لە ڕەوشی بەڕێوەچوونی كاروپڕۆژەكانی وەبەرهێنانی پیشەسازی لە هەولێری پایتەخت، پارێزگاری هەولێر (نەوزاد هادی) بە یاوەریی بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی پارێزگای هەولێر (سامان عارەب سادق) هەردوو كارگەی وەبەرهێنانی خشتی سوورەوەكراوی 'هیلال' و بەروبوومی شیرەمەنی 'سافی‌دانون'ـی بەسەركردەوە.
سەرەتا لە بەسەركردنەوەی پرۆژە ئەردەنییەکەی خشتی سوورەوەكراوی هیلال كە یەكێكە لە پڕۆژەكانی وەبەرهێنانی پیشەسازی و بە تازەترین تەكنەلۆژیای ڕۆبۆت، خشتی هونەریی جۆراوجۆری سوورەوەكراوە بەرهەم دێنێت و، سەرمایەی تێچووی پرۆژەكە 50ملیۆن دۆلارە و لە مانگی ئازار بە دواوە ڕۆژانە نیوملیۆن خشت بەرهەم دێنێت و، دووسەدوپەنجا كەس كاری تێدا دەكەن، كە زوربەی‌هەرەزۆریان خەڵکی خۆیینە.
پارێزگاری هەولێر وێرای ئاماژەدان بە گرنگیی وەبەرهێنانی كەرتی پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان و كاریگەریەتیی ئەو كەرتە لەسەر بەهێزتركردنی ژێرخانی ئابووری و بژێوی، هیوای خواست لە وادەی خۆی كارگەكە بكەوێتە كار و بەشدارییەكی ئەرێنی لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدانی كوردستاندا بكات. دواتر پرۆژەی جیهانییەکەی سپیاتیی 'سافی‌دانون'ـی بەسەر كردەوە كە لە ڕیزبەندا 135ـەمین كارگەكانی كۆمپانیای بەناوبانگە فەرەنسایی - لوبنانییەکەی 'دانون'ـی بە تێچووی 46ملیۆن دۆلار و، ئێستایش بەرهەمی ساڵانەی 35هەزار تۆن لە بەروبوومەكانی شیر لە دوو هێڵی بەرهەمهێنان بەرهەم دەهێنێت و، کۆمەڵە خەڵکێکی خۆمانەیش دەباتە سەر کار. پارێزگاری هەولێر خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەكاربوونی كارگەكە و گەیشتنی بەروبوومەكانی بۆ بازاڕەكانی كوردستان دەربڕی و، هیوای خواست سەركەوتوو بن لە بەرنامەکەیاندا بۆ پەرەپێدانی كارگەكە و، وەرگرتنی شیری تازەی خۆماڵی بۆ بووژانەوەی زیاتری كەرتی ئاژەڵداری و كشتوكاڵ و كارگەكەیان ببێتە نموونەی كارگە سەركەوتووەكانی ئەو ناوچەیە.
كەنعان بەهادین

هەواڵی پەیوەندیدار