٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیستی زەرد داوای ئەندامی چاودێر بۆ پەرلەمانی کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی لیستی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند کە داوایان کردووە ئەندامی چاودێر لە پەرلەمانی کوردستان دابنرێت بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

(محەمەد عەلی یاسین) گوتەبێژی لیستی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە لە لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان پڕۆژەیاسایەكمان پێشكەش بە پەرلەمان كردووە کە بەو گوێرەیە پەرلەمان زیاد دەکات، بەڵام چۆن؟ ئێمە ئەندامی چاودێر وەردەگرین نەك ئەندامی یەكجاری پەرلەمان و، كورسییەکانی پەرلەمان هەر 111 دەبێت، بەڵام ئێمە ئەندامی چاودێر لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پارێزگاكانی مووسڵ و، كەركووك و دیالە وەردەگرین كە كێشەلەسەرن؛ بڕیار وا بوو بە گوێرەی دەستووری عێراق لە كۆتایی ساڵی 2007 ئەو كێشەیە بە ریفڕاندۆم چارە بكرێت بەڵام نەكرا."
محەمەد عەلی) گوتیشی: ئەم ناوچانە بۆ ئێمە گرینگییەكی یەكجار زۆریان هەیە و، تا ئێستا هەرێمی كوردستان لە رووی كارگێڕی و خزمەتگوزاری پەیوەندیەكی راستەوخۆی هەیە لەگەڵ ئەو ناوچانەدا، لەبەر ئەوە ئێمە لە پەرلەمانی كوردستان هەست بە بۆشایی نوێنەرانی ئەو ناوچانە دەكەین، بۆیە دەبێ‌ شتێك بكەین بۆ ئەوەی ئەوانیش نوێنەریان هەبێت لەم ناوچانە و، ناتوانین هەڵبژاردن بکەین، بەمەش فۆرمێكی دی دێتە پێشەوە، ئەویش فۆرمی ئەندامی چاودێرە نەك وەكو ئەندامی پەرلەمان نموونە وەكو وڵاتی فەلەستین کە ئەندامی چاودێرە لە یووئێندا.
گوتەبێژی لیستی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەش كرد: "ئەو ئەندامانە هەموو مافێكی ئەندام پەرلەمانی دەبێت جگە لە مافی دەنگدان لە هۆڵی پەرلەمان و مافی خۆ هەڵبژاردن بۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و بۆ سەرۆكایەتیی لیژنەكان، بەڵام مافی ئەوەی دەبێت پڕۆژەیاسا پێشكەش بكات و، واژۆ كۆ بكاتەوە بۆ پرۆژەیاساكان.
(محەمەد) دەیشڵێت: "ئەو پڕۆژەیاسایە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە لە كۆتایی خوڵی گرێدانی ڕابردوو و، یەكێك لە ئەولەویەتی كاری فراكسیۆنی زەرد دەبێت لە خولی داهاتوو نزیكەی 60 واژۆی لەسەری هەبوو و، لەلایەن هەموو فراكسیۆنەكانەوە واژۆی لەسەر كراوە و، ڕای ئەرێنییان لەسەر هەبووە، خۆم رۆیشتووم لەلای زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان هەر كە خوێندنیان ئیمزایان لەسەر كرد و، دڵنیام پشگیرییەكی بەرفرەوانی لێ‌ دەكرێت لە پەرلەمان، چونكە هەموومان دەزانین ئەم ناوچانە ناوچەی كوردستانین .

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار