زانا ڕۆستایی: دیارە بەغدا نیازی خراپە کە بوودجه‌ی پێشمه‌رگه نانێرێت

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت، به‌غدا سیاسه‌تێكی ڕوونی نییه بۆ چاره‌كردنی گرفته‌كان؛ دە‌شڵێت، پێشمه‌رگه له شه‌ڕێكی قورسدایه، بەڵام بەغدا ئاماده نییه پاره‌ی پێشمه‌رگه بدات و، ده‌یه‌وێت ناردنی بوودجه‌ی پێشمه‌رگه ببه‌سێته‌وه به هه‌ناردنی نه‌وت؛ کەچی ئه‌م هێزه له شه‌ڕێكی گه‌وره‌دایه، دیارە عێراق نیازی خراپە.
(زانا ڕۆستایی) سه‌رۆكی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "چۆن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مه‌ریكا پێیان گرینگ بوو حكوومه‌تی عێراق دروست بكرێتەوە، ده‌بێت پێیشیان گرینگ بێت كه به‌غدا قووتی خه‌ڵكی كوردستان بینێرێت کە ساڵێکە بڕیویەتی. "
(ڕۆستایی) گوتیشی: "ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئامانجیان ئه‌وه بوو كه ته‌نیا حكوومه‌تی عێراق دروست ببێت، ئێستا خۆیان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ڕاستیه‌ی گرفتی هه‌ولێر و به‌غدا ڕه‌نگه به‌م زووانه كۆتایی نه‌یێت، له كاتێكدا خۆیان به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان دا كه هاوكار ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی (عه‌بادی) به‌رنامه‌ی كاری حكوومه‌ته‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات، ئێستایش ئه‌ركی نه‌ته‌وه یه‌یكگرتووه‌كانه به‌رده‌وام بن له هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بۆ ئەوەی ڕێك بكه‌ون".
سه‌رۆكی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی باسی له‌وه‌ش كرد، ئێستا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مه‌ریكا ده‌یانه‌وێت بێنه سه‌ر خه‌ت و دوور نه‌كه‌ونه‌وه له ڕووداوه‌كانی عێراق؛ گوتیشی: "ده‌بێت په‌یامی سیاسه‌تی به‌غدا بگه‌یێنرێته جیهان كه ناكرێت تۆ ده‌ست بخه‌یته بڕینی مافی خه‌ڵكی وڵاتی خۆته‌وه، له كاتێكدا پێشمه‌رگه له شه‌ڕێكی گه‌وره‌دایه له‌گه‌ڵ داعشدا، به‌ڵام ده‌سته‌ڵاتی به‌غدا ته‌نانه‌ت به‌شه بوودجه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یان به‌ستووەته‌وه به ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا و ناردنی نه‌وته‌وه! به‌غدایش چاک نانواڕێتە پێشمه‌رگه‌دا، پێیان وایه پێشمه‌رگه مه‌ترسییه بۆ عێراق؛ دەبێ ئەم شێوە بیركردنه‌وه‌ی به‌غدا بۆ هه‌موو لایه‌ك ڕوون بكرێته‌وه".
کارزان هەورامی




