٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەتی ھەرێم لەگەڵ نوێنەرانی کورد لە بەغدا کۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، وا بڕیارە سبەی یەکشەممە، بۆ گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئێستای ھەرێمی کوردستانەوە، نوێنەرانی کورد لە بەغدا لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا کۆ ببنەوە.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق (ئارام شێخ محەمەد) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "سبەی سەعات ١٠:٣٠ نوێنەرانی کورد لە پەرلەمان و حکوومەتی عێراق لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستاندا کۆ دەبنەوە."

(ئارام شێخ محەمەد) گوتیشی، مەبەست لەو کۆبوونەوەیە بۆ تاوتووکردنی دۆخی ئێستای ھەرێمی کوردستان و ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدایە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار