٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئیکۆنۆمێست: لە ناوچەکەدا کەس ئەوندەی کوردان دیموکرات نینە؛ لێ گەڕێن با سەربەخۆ ببن

سەرچاوە: KDP.info

به‌ریتانیا-KDP.info-  ماڵپەڕە بەریتانیاییەکەی (ئیکۆنۆمێست)، ڕاپۆرتێکی لەسەر پرسی کورد بڵاو کردووەتەوە و، نووسیویەتی بە هەموو پێوەرەکان کورد هەقی سەربەخۆیییان هەیە؛ ماڵی نزیکەی (٦) ملیۆن کەسە، ئەوان سەربەخۆن بەڵام ناوی سەربەخۆیییان پێوە نییە.


ڕاپۆرتەکە باسی بنچینەکانی بوون بە دەوڵەتی کردووە، کە کوردیش ئەو تایبەتمەندییانەی تێدایە، بە گوتەی ئەو دەتوانن لەسەر پێی خۆیان بوەستن، لە کوردستان هەڵبژاردن بە شێوازێکی ڕێکوپێک و بەردەوام بەڕێوە دەچێت و، پارتە سیاسیەکان لە پەرلەماندا کۆ بوونەوە و پێکەوە مامەڵەی گونجاوی دەکەن، ئەوان دیموکراسی پەیڕەو دەکەن، هەروەها ئابورییەکی گونجاویشیان هەیە، مافی مرۆڤیش لە دۆخێکی باشدایە ئەگەرچی لێرەولەوێ سەرپێچییش هەن، بەڵام دیموکراتیترینن لە ناوچەکەدا، لە دەرودراوسێکانیان ئاسایشیان باشترە و، سەلامەتییان دابین کردووە، ئەوە لەکاتێکدا کە ئیسلامییە توندڕەوەکانیش سنووریان لێ گرتوونە، ئەو تەقینەوە خۆکۆژیانەی لەلایەن سێکتەرە جیاوازەکانی میلیشیاکانەوە لە بەغدا و لە شوێنەکانی تری عێراقدا ڕوو دەدەن لەوێ کوردستاندا نییە یاخود زۆر دەگمەنە، کەواتە دەکرێت بڵێین مافی خۆیانە داوای دەوڵەت بکەن و سەربەخۆ بن.


کورد توانیویەتی پەیوەندییەکی توندوتوڵ لەگەڵ درواسێکانیدا دابڕێژێت، گرنگترینیشیان پەیوەندیی تورکیا و هەرێمی کوردستانە، کە بە گەرمی پێشوازیی لێ دەکرێت، هەروەها لەگەڵ ئێرانیشدا، هەرێمی کوردستان جیرانەتییەکی کرداری پەیڕەو دەکەن و، پەیوەندییان باشە و، سووریایش پیناچێت بەو زووانە خۆ بگرێتەوە، هەموو ئەوانە دەرفەتی باشن کە دەروازەی دەوڵەتی کوردی لە بەردەم هەرێمی کوردستاندا دەکەنەوە.


هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە، کە ئەگەر عەرەبی عێراق نەتوانن دەوڵەتدارییەکی باش بکەن، ئەوا نایشتوانن بەر لە خۆبەڕێوەبردنی کوردان بگرن، هەرێمی کوردستان دەزانێت پیویستە کار لەگەڵ بەغدادا بکات، هەربۆیەش سەبارەت بە نەوت لە دانیشتن و گفتوگۆی بەردەوامدایە.


لەوانەیە جارێ جیابوونەوە زەحمەت بێت بەهۆی ئەو داعشەی کە بەرۆکی عێراقی گرتووە، بەڵام ئەگەر پێویست بوو کورد جیا ببێتەوە ئەوا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەیپارێزێت لە هەر هەوڵێکی توندوتیژی عێراقی بۆ سەری، کوردەکان دەیانەوێت وڵاتێکی خۆیان هەبێت، ئەوەش هەقی خۆیانە.


و/ خالید ئەحمەد

هەواڵی پەیوەندیدار