٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەشقەکەی ئەمەریکا و تورکیا بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا، "ئەنەکەسە"ـیش دەگرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

رۆژئاوای کوردستان-KDP.info-  تورکیا و ئەمەریکا مەشقی سەربازی بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەکەن و، ئەندامێکی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کوردیش دەڵێ، ئەو رێککەوتنە ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کوردیش لە سووریا دەگرێتەوە.

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا (کاوە ئازیزی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "ئەو رێککەوتنەی لەنێوان ئەمەریکا و تورکیادا کراوە بۆ مەشقکردن بەھێزی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، ئێمەیش وەکو ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا دەگرێتەوە، چونکە ئێمەیش بەشێکین لە ئۆپۆزسیۆنی سووریا."

بەڵام وەک (کاوە ئازیزی) دەڵێ، پەیەدە چونکە سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا نییە، بۆیە جارێ دیار نییە ئەو مەشقە ئەوانیش دەگرێتەوە یاخود نا، هەڵبەت ئەو رێککەوتنە تایبەتە بە ئۆێۆزسیۆنی سووریا.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا گوتیشی، هێشتا وردەکاریی چۆنەیەتیی مەشق و وادەی دەستپێکردنی نەزانراوە، چونکە لەئێستادا تەنھا رێککەوتن لەنێوان ئەمەریکا و تورکیادا کراوە و جێبەجێکردنەکەی ماوە.

لە نێوەڕاستی مانگی ڕابردوودا بوو ک كۆلۆنیڵ ستیڤ وارن گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مەریكا، ڕاگه‌یاند، سوپای وڵاته‌كه‌ی به‌نیازه‌، 400 ڕاهێنه‌ری سه‌ربازی بۆ مه‌شق و راهێنان بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا له ‌ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌، بڵاو بكاته‌وه ‌و سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی مه‌شقپێكردنه‌كه‌ش، له‌ به‌هاری داهاتوودا دەبێت.

پێشتریش هه‌ریه‌ك له‌ توركیا و قه‌ته‌ر و سعوودیه‌، ئاماده‌یی خۆیان نیشان داوه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ سه‌ربازگه‌ی تایبه‌ت به‌مه‌شق و ڕاهێنان بۆ ئۆپۆزسیۆنی سووریا ئاماده‌ بكه‌ن. لە ئێستایشدا تورکیا و ئەمەریکا رێککەوتنێکیان واژۆ کردووە، بۆ ئەوەی ئەرکی مەشق و ڕاھێنان بە ھێزە چەکدارە میانڕۆکانی نێو پۆزسیۆنی سووریا بکەن.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار