٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەشۆ دەڵێ ٨ هەزار کوردانی ئێزیدی لەسەر چیا ماون

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.infoفەرماندەی پێشمەرگە لەسەر چیای شنگال (قاسم شەشۆ) دەڵێ، زیاتر  ٨ هەزار کوردانی ئیزیدی لەسەر چیا ماون، بەڵام بارودۆخیان زۆر جێگیرە و بەبەردەوامی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگای خێرخوازی بارزانی کۆمەک و یارمەتیان پێکشە دەکەن؛ ئەوانە چاوەڕێی ئازادکردنی شنگالن و باوەڕیشیان بە پێشمەرگەیە کە بەمزوانە ناوچەکانیان بە تەواوەتی ئازاد دەکاتەوە.

فەرماندەی پێشمەرگە لەسەر چیای شنگال (قاسم شەشۆ)  بە ماڵپەڕیی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوت،  رەوشی نێو شنگال جێگیرە کە دەڵێم جێگیرە بەو مانایەی کە هێزەکانی پێشمەرگە بە تەواوەتی لە ئامادەباشیدایە و داعش ناتوانێ هێرشمان بۆ بهێنێ، چونکە یەکڕاست پێشمەرگە گورزیان لێ دەوەشێنێت و تێکیان دەشکێنن.
(شەشۆ) کە هەمیشە تفەنگبەدەست ئاسا لە دژی تیرۆریستانی داعش لە مەیدانی جەنگدایە دەڵێ، هەندێ جار دەنگی گوللە دێ، بەڵام داعش لە جوڵە کەوتووە و توانای هیچی نەماوە؛ ژمارەیەک قەناسبەدەستیان ماون بەڵام وەک هێز لە نێو شنگالدا توانای جموجۆڵیان نییە، چونکە تیرۆریستان چوونەتە تەلەعفەر و بە عاج لەوێدا خۆیان قایمکردووە؛ چونکە دەزانن پێشمەرگە لە هەرکاتێک هێرشی بەرفراون بکاتە سەر شنگال ئیدی بە تەواوەتی ئازادی دەکاتەوە.

هێشتان ژمارەیەک خێزانی زۆر لە کوردانی ئێزیدی لەسەر چیای شنگال ماون و پێشمەرگە ئاسا لەوێدا ژیان بەسەر دەبەن، وەک (قاسم شەشۆ) گوتی کە، ٨ هەزار خێزانی کوردانی ئێزیدی لەسەر چیا ماون؛ بەڵام بارودۆخی ژیانیان جێگیرە و حکوومەتی هەرێم و دەزگای خێرخوازی بارزانی بە بەردەوامی کۆمەک و هاوکاریان دەکات.
(شەشۆ) دەڵێت، ئەو خێزانانەی سەر چیا چاوەڕوانی ئازادکردنی شنگالن و باوەڕی تەواویشیان بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانە کە تەواوی ناوچەکان ئازاد دەکاتەوە.

رابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار