٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە لە کەسکێ داستانێکی دیکەی تۆمار کرد..داعش ٣٠ کوژرا و ٥٠ برینداری هەیە

سەرچاوە: KDP.info

  کەسکێ-KDP.info-عەمیدێكی فەرماندەی زێرەڤانی دەڵێ،  درەنگانی دوێشەو پێشمەرگە گورزێکی وەها گەورەی لە داعش وەشاند کە لە ئاکامدا ٣٠ تیرۆریست کوژران و ٥٠ـی دیکەش برینداربوون.

فەرماندەی هێزی 18ی سوپای یەكی زێرەڤانی لە میحوەری كەسكێ‌ عەمید (سمی مەلا محەمەد بۆسلی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، درەنگانی دوێشەو تیرۆریستانی داعش لە سێ قۆڵەوە هێرشیان بۆ هیناین و گشت هێرشەکانیان بۆ چوارڕیانی کەسکێ چرکردبووەوە و دەیانویست لەوێدا گورز بوەشێنن؛ بەڵام پێشمەرگە بەو هێرشەیان ئاگاداربوو و بەرپەرچیان دانەوە و گورزێکی وەها گەورەیان لێ وشاندن لە ئاکامدا ٣٠ تیرۆریستی داعش کوژران و ٥٠ـی دیکەش بریندرابوون.
ئەو فەرماندەیەی زێرەڤانی ئەوەیشی خستە ڕوو، کە تیرۆریستان مەبەستیان بوو بورجی ئاسکی مووسڵ و چوارڕیانی تەلەعفەر بۆ مووسڵ گەمارۆ بدەن؛ بەڵام پێشمەرگە ئەو شوێنانەی وەها کۆنتڕۆڵکردووە کە بەهەموو هێزی تیرۆریستان ناتواندرێ پێشڕەوی بۆ ئەو شوێنانە بکەن؛ هەرجارێ بیانەوێ بێنە پێشەوە یەکڕاست لێیان دەدەین و دەیانشکێنین و دەیانکوژین.
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار