٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

100 لاشەی تیرۆریستان گەڕێندرانەوە مووسڵ.. لە باشیك و ناوەران و كەسكێ و خازر كوژراون

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  سەرچاوەیەكی ئاگادار لە شاری مووسڵ ڕایگەیاند: 100 لاشەی تیرۆریستانی داعش گەڕێندرانەوە نەخۆشخانەكانی مووسڵ کە، لە شکستی هێرشی بەربڵاوی دوێشەوی تیرۆریستان بۆ سەر سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگە کوژراون.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: داعش گورزێكی گەورەی پێكەوتووە و زیاتر لە 100 لاشەی تیرۆریستانی بۆ گەڕاوەتەوە مووسڵ.

(مەموزینی) دەڵێت: ئەو لاشنای تیرۆریستان کە گەڕیندراونەتەوە مووسڵ، لە هێرشەکانیاندا بۆ سەر سەنگەرەکانی هێزەكانی پێشمەرگە، لەمیحوەرەکانی باشیك و ناوەران و كەسكێ و رۆژهەڵاتی دیجلە و خازر كوژراون.

هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار