کەمال کەرکووکی: تیرۆریستان تووشی هستریا بوون.. حوسێن یه‌زدانپه‌نا: پێشمەرگە گورزی توندی لە داعش دا

کەرکووک-KDP.info- (حوسێن یه‌زدانپه‌نا) جێگری سه‌رۆكی پارتی ئازادی كوردستان، ڕاگه‌یاند هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له چه‌ند قۆڵێكه‌وه هێرشیان كردووەته سه‌ر گوندی گوبێبه كه مۆڵگه‌ی داعشانی لێیه و، لە شەڕێکی چوارسەعاتیدا گورزی گورچکبڕیان لێ داون. بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک – دوبز (د. کەمال کەرکووکی)ـیش دەڵێ، چەند تیرۆریستێکی بیانی لەو شەڕەدا کوژراون و، داعش تووشی هستریا بووە.
(حوسێن یه‌زدانپه‌نا) جێگری سه‌رۆكی پارتی ئازادی كوردستان، لەو میحوەرەی کە قەڵای ڕۆژهەڵاتی پێدەڵین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، دوای چوار سەعات له شه‌ڕ لە چوارچیوەی هێرش و بۆردوومانی پشێمەرگە بۆ سەر گوندی گوبێبە، داعش كوژراوێكی زۆری هه‌بووه و له به‌شێكی زۆری میحوه‌ره‌كه پاشه‌كشه‌یان كرد.
(حوسێن یه‌زدانپه‌نا) گوتیشی: "فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانانیش بنكه و مۆڵگه‌كانی داعشیان دەکوتا و، ئەوانیش بە مووشەکەکانیان زیانێكی زۆریان پێ بگه‌یاندن."
وەک (یەزدانپەنا) زانیاری دا، بە هۆی ئەو هێرشەی هێزی پێشمەرگەوە، کە چەکی قورسیشی تێیدا بە کار هێناوە و ڕێگای سه‌ره‌كیی ئه‌و گوندانه‌ی قه‌ڵای ڕۆژهه‌ڵات بۆ حه‌ویجه‌ی باش کوتیون؛ ئێستایش بنكه و باره‌گاكانی پێشمه‌رگه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك له ئاماده‌باشیدان.
هاوکات بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک – دوبز (د. کەمال کەرکووکی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی رایگەیاند، پێشمەرگە سەنگەرەکانی خۆیان دەپارێزن و لە ئامادەباشیی تەواودان؛ تیرۆریستانیش مقۆ مقۆیانە و خەریکن لە یەکتر دەدەن و بە هۆی شکستەکانیشیانەوە لەسەر دەستی پێشمەرگە تووشی "هستریا" دەبن.
بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک – دوبز گوتیشی، "تیرۆریستانی داعش چەند رۆژێکە تووشی هیستریا بوون و بە دۆشکە و هاوەن بۆردوومانی ئەملا و ئەولای سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەکەن، چونکە ئەوان لەسەر دەستی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان خراپ شکستیان بردووە."
(کەرکووکی) دەیشڵێت: "ئەمڕۆ لە گوندی گوبێبە، وەڵامی ئەو دۆشکە و هاوەنانەی داعش درایەوە و فڕۆکەش لە ئاسمانەوە گورزی تێدەسرەواندن."
دەربارەی ئەو زیانانەیشی کە پێشمەرگە و هاوپەیمانان بە دوژمنیان داوە، بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک – دوبز گوتی، "لەو شەڕ و پێکدادانەدا، چەند عەرەبێکی بیانی و عەرەبی حەویجە کوژران، هەروەها حەففارەیەک و چەند دۆشکەیەکیان تێ‌شکێندران."




