حکوومەتی هەرێم دیپلۆماتەکانی له دوا پهرهسهندنهکانی گۆڕهپانی سەربازی ئاگادار کردەوە

هەولێر-KDP.info-فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان میوانداریی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد و پاشان لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا لەگەڵ گشت نوێنەرایەتی و دیپلۆماتە بیانییەکاندا وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسە باڵاکانی دیکەی وەزارەتی پێشمەرگە، دوا پەرەسەندنی گۆڕەپانی سەربازییان بۆ دیپلۆماتەکان شی کردەوە.
به مهبهستی ئاگادارکردنهوهی دیپلۆماتان و نوێنهرانی وڵاتانی بیانی و ڕێکخراوه نێودهوڵهتییهکان له ههرێمی کوردستان، له دواپهرهسهندنهکانی گۆڕهپانی سەربازی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچهکه، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت میوانداریی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد لە کۆبوونهوهیهکی فراوان لهگهڵ دیپلۆماتان و نوێنهرانی وڵاتانی بیانی و نهتهوه یهکگرتووهکان له ههرێمی کوردستان.
له سهرهتای کۆبوونهوهکه، (فهلاح مستهفا) بەخێرهاتنی وەزیری پێشمەرگە و گەورە بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی و، نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد و، ئامانجی کۆبونهوهکهی بۆ ئامادهبووان ڕوون کردهوه؛ ئهم کۆبوونهوهیه به مهبهستی خستنهڕووی ههڵوێستی ههرێمی کوردستان و، وەزارەتی پێشمەرگەیە دەربارەی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕێکخراو تیرۆریستییەکەی داعش و، هەڕەشەکانی ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و، تەواوی کۆمەڵگای نیودەوڵەتی و، پێویستیی پێکەوەکارکردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان.
پاشان وەزیری پێشمەرگە سوپاسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کرد بۆ ڕێکخستنی ئەم کۆبوونەوە فراوانە و سوپاسی هاوپەیمانی نیودەوڵەتیی کرد و، باسی لە سەرەتای هێرشهێنانەکەی تیرۆرستانی داعش کرد بۆ هەرێمی کوردستان لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٤ـدا و، داگیرکردنی ناوچەیەکی زۆری وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسە باڵاکانی دیکەی وەزارەتی پێشمەرگە و دەستکەوتنی چەندین چەکی پێشکەوتووی قورس و عەمبارەی چەک و تەقەمەنی کە بووە هۆی ئەوەی توانای ئەوان بەهێزتر بێت لە هێزەکانی پێشمەرگە، بۆیە لە سەرەتای هێرشەکانیان بۆ سەر هەرێمی کوردستان چەند ناوچەیەکیان گرت. بەڵام دواتر بە هۆی پلانی تۆکمەی سەرکردایەتیی سیاسی هەرێمی کوردستان و، پاڵپشتی هێزی هاوپەیمانان توانرا ڕێگری لە پێشڕەوییەکانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش بکرێت و، پێشمەرگە لە قۆناغی بەرگری بچێتە قۆناغی هێرشبردن کە بووە هۆی ئازادکردنەوەی ناوچەکان و، هاووڵاتیانی مەدەنی ئەو ناوچانە. تاوەکو ئێستا هیزەکانی پیشمەرگە توانیویانە نزیکەی ١٥هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە لەو ناوچانە ئازاد بکەن کە پیشتر بە دەستی داعشەوە بوون. ئێستا پیشمەرگە لە شەڕێکی بەردەوامدایە بەدرێژایی سنوورێکی هەزار کیلۆمەتری زیاتریش.
توانای هێزەکانی پێشمەرگە ئیستا لە ئاستێکی بەرزو بەهێزدایەو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان، بەڵام پێویستیمان بە چەکی قورس و تەقەمەنی و تەکنۆلۆژیای پیشکەوتووی سەربازی هەیە لەگەڵ مەشق و ڕاهێنان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە.
وەزیری پێشمەرگە سوپاسی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتیی ئەمەریکا و ئەورووپا و هەردوو وڵاتی دراوسێ کۆماری تورکیا و، کۆماری ئیسلامیی ئێران و، وڵاتانی عەرەبی کرد بۆ پشتگیری و هاوکارییان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە ڕووی دابینکردنی چەک و تەقەمەنی و مەشق و ڕاهینان.
دواتر عەمید ڕوکن (سالار عومەر) باسێکی بە داتاشۆ پێشکەش کرد سەبارەت بە سەرەتای هاتنی داعش بۆ ناوچەکە و، هێرشەکانیان بۆ سەر هەرێمی کوردستان و، چۆنیەتیی ئازادکردنەوەی ناوچەکان و، دابەشکردنی ئەم سنوورە بۆ هەشت میحوەر و، پلانی تۆکمە و ئامادەباشییەکی بەردەوام بۆ هەر هێرشێکی لەناکاو، هەروەها باسی لە چوونی پێشمەرگە بۆ کۆبانی کرد و، ڕۆڵی کۆماری تورکیا و ئەمەریکای بەرز نرخاند، بۆ ڕێگەدان و ئاسانکاری، تاکو پێشمەرگە بگاتە کۆبانی. هەروەها سوپاسی وڵاتانی بەشدار لە چالاکییە ئاسمانیەکان کرد کە ڕۆژانە گورزی ئاسمانیی توند ئاراستەی تیرۆرستانی داعش دەکەن و، بوونەتە هۆی گۆڕینی هاوسەنگیی هێز.
پاشان لیوا (قارەمان عومەر) باسی لە بایەخی خولەکانی مەشق و ڕاهینان بە پیشمەرگە کرد و تیشکی سەر ئەو خولانەی تا ئێستا لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان بۆ پێشمەرگە کراونەتەوە. لەم ڕووەوە گووتی پێشمەرگە سوودی زۆری لەم خولانە بینیوە و، هیوادارین وڵاتانی پیشکەوتوو بەردەوام بن بۆ کردنەوەی خولی مەشق و ڕاهێنان بۆ پێشمەرگە.
هەروەها فەریق (جەبار یاوەر) ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە گوتی داعش هەموو توانای خۆی خستووەتە سەر عێراق بۆ ئەوەی لەوێوە هێرش بکاتە سەر وڵاتانی دراوسێی عێراق؛ سەبارەت بە چۆنیەتیی چارەسەرکردنی پێشمەرگە بریندارەکانیش گوتی پێشمەرگەی بریندارمان زۆرە، لە ڕێگەی ئێوەوە داوا لە وڵاتانی کۆمەکبەخش و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەین یارمەتیمان بدەن بۆ چارەسەرکردنی پێشمەرگە، جا چ لە دەرەوەی وڵاتدا بێت یان بە دابینکردنی پێداویستی و ئامیری پێشکەوتووی پزیشکی.
له کۆتاییەکەی کۆبوونهوهکەیشدا دیپلۆمات و نوێنهرانی وڵاتانی بیانی و نهتهوه یهکگرتووهکان له ههرێمی کوردستان، سوپاسی حکوومهتی ههرێمی کوردستانیان کرد که به پێی دهرفهت و، له کاتی گۆڕانکارییهکانی کۆمهڵگای نێودهوڵهتیدا، له دوا پهرهسهندنهکانی گۆڕهپانی سیاسی و سەربازیی ههرێمی کوردستان و عێراق، ئاگاداریان دهکاتەوه، هاوکات چهندین پرسیار و تێبینی له لایهن ئامادهبووانهوه ئاراستهی وەزیری پێشمەرگە کرا و بەڕێزیان وەڵامی ئامادەبووانی دایەوە.
جێگەی باسە لەم کۆبوونەوەیە فراوانەدا، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق و نوێنەرانی ئەم وڵاتانە ئامادە بوون: دەوڵەتی فەلەستین، کۆماری فەرەنسا، میرنشینی یەکگرتووی عارەبان، کۆماری تورکیا، کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ، هەرێمە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، هۆڵەندا، کۆمارە عەرەبییەکەی میسر، ژاپۆن، کۆماری پۆلۆنیا، کۆماری ئیتاڵیا، کۆماری کۆریا، ڕووسیای فیدراڵ، کۆماری چینی میللی، شانشینی ئوردەنی هاشمی، کۆماری هەنگاریا، کۆماری ڕۆمانیا، کۆماری بولگاریا، کەنەدا و، نەتەوە یەکگرتووەکان.




