٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەرێمی کوردستان ٢٤٨٠ ڕێکخراوی ناحکوومیی لێیە؛ بڕیارە دەستەبەندییان بکەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-ئەندامێكی لیژنەی كۆمەڵی مەدەنی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشکرای کرد کە، ئەوان بە دوای پۆلێنكردنی ڕێكخراوە ناحكوومییەکاندا دەچن كە زیاتر لە 2480 ڕێكخراوێک دەبن و، گوتیشی ئەوانەیان سوودیان لێ‌ وەرناگیرێت، یان ئەوەتا با پێشیان بخەن و چالکیان بکەن، یاخود با نەیانهێڵن.
(نازم كەبیر هەركی) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لیژنەی كۆمەڵی مەدەنی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "یەكێك لە كارەكانمان ئەوەیە بەدواداچوون بكەین لە پۆلێنكردنی ڕێكخراوە ناحكوومییەکان کە زیاتر لە 2480 ڕێكخراوی مەدەنینە؛ لەوانەیە ئەمانە هەموویان چالاک نەبن وەكو پێویست و، ئەو زۆربوونەیش بەهەدەردانی سامانی گشتییە ".
(نازم هەركی) دەیشڵێت: "كاری ئێمەیە بەدواداچوون دەکەین بۆ ئەو ڕێكخراوانە، تا چالاک بكرێن و بە شێوەیەكی باش كاری خۆیان بکەن، ئەوانەی سوودیان لێ‌ وەرناگیرێت؛ بە ڕای ئێمە دەبێت هەوڵ بدرێت یان پێش بخرێت یان لا ببرێن، لە هەموو بوارەكان مەبەستی ئێمە دەستنیشانكردن نییە تایبەت بە ڕێكخراوێك لە بوارێكدا."
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەش كرد: "ئەو ڕێكخراوانە هەرچەندە خۆیان یاسایەكیان هەیە، یاسای ڕێكخراوە ناحكوومییەكان دەرچووە لە ساڵی 2011 خۆیان مۆلەتدانی ئەم ڕێكخراوانە دەكەن." (هەركی) ئەوەیشی باس كرد، ئێمە جارێك هیچ بڕیارمان نەداوە، لە ئەنجامی بەدواداچونمان دەتوانین ئەو كارە بکەین."
نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار