لە گوندی سوڵتانعەوڵا 40 تیرۆریستی داعش تێدا چوون

سوڵتانعەوڵا-KDP.info- سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گوندی سوڵتانعەوڵاوە پێی ڕاگەیاندین کە ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکان ٤٠ تیرۆریستی داعشیان لە سوڵتانعەوڵا کوشتووە.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ئەم ئێوارەیە فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان، بە چڕی بنكە و بارەگاكانی تیرۆریستانی داعشیان لە گوندی سوڵتانعەوڵا كردووەتە ئامانج و، گورزی گەوەریان لێ وەشاندن."
سەعید مەموزینی گوتیشی: "لە ئەنجامی بۆردوومانەكەدا، زیاتر لە 40 تیرۆریستی داعش كوژران، كە دوو گەورەتیرۆریستیشیان تێدایە."




