دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئۆغلۆ، نێچیرڤان بارزانی بەرەو هەولێر گەڕایەوە

ئانکارا-KDP.info-سەرۆکوەزیرانی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە ئانکارا پێوەندی نێوان هەولێرو ئانکارایان تاوتوو کرد و لە دیدارەکەدا، هه‌ردوولا داكۆكییان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و بره‌ودانی زیاتر به پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا، به تایبه‌تیش له بواره‌كانی وزه، ئابووریی و بازرگانیدا، كرده‌وه..پاشان سەرۆکوەزیرانی کوردستان و شاندی یاوەری کۆتای‌یان بە دیدارەکانیان لە ئانکارا هێناو بەرە و هەولێر گەڕانەوە.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٩-٢-٢٠١٥، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) و شاندی یاوه‌ری، له ئانکارا له لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیاوه (ئه‌حمه‌د داوودئۆغلو)، پێشوازییان لێ كرا.
له دیدارێكدا پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و توركیا، بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و عیراق و شه‌ڕی دژی داعش، سه‌ركه‌وتن و پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه و شكستی به‌رده‌وامی تیرۆرستان، پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و دوایین ڕێككه‌وتنی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق و كار و وه‌به‌رهێنانه‌كانی توركیا له هه‌رێمی كوردستان خرانه به‌ر باس و هه‌ردوولا داكۆكییان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و بره‌ودانی زیاتر به پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا، به تایبه‌تیش له بواره‌كانی وزه، ئابووریی و بازرگانیدا، كرده‌وه.
له دیداره‌كه‌دا شاندی یاوه‌ری سه‌رۆكوه‌زیران، هه‌ریه‌كه له جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، وه‌زیرانی دارایی و ئابووری، سامانه سروشتییه‌كان و پلاندان، ئاماده بوون. دوای ئه‌وه‌ش شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و هه‌ولێر گه‌ڕایه‌وه.




