٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری ژینگە دەڵێ لە هەڵەبجە پشکنین و توێژینەوە دەکەین؛ بزانە بۆ چ کارێکیانە؟

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە ــKDP.infoــ وەزیری هەرێم بۆ کاروباری ژینگە، دەڵێ، بە مەبەستی زانینی مانەوەی كاریگەرییەكانی چەكی كیمیایی لەسەر پارێزگای هەڵەبجە و، دەوروبەری لە بەرنامەی كاری وەزارەتەكەیاندایە كە دەست دەكەن بە لێكۆڵینەوە و توێژینەوە و پشكنین کە لەسەر ئاووهەوا و ژینگەی هەڵەبجە دەیکەن، بەو ئامانجەی لەمەولا خەڵکی دەڤەرەکە قەرەبوو بكرێنەوە.

(عەبدوڕەحمان عەبدوڕەحیم) وەزیری هەرێم بۆ کاروباری ژینگە بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ڕژێمە لەناوچووەکەی بەعس زیانێكی زۆر گەورەی دا لە ژینگەی هەرێمی كوردستان بە گشتی و، هەڵەبجە و دەوروبەری بە تایبەتی؛ ئەوەتا سەدان كەس بە هۆی پیسبونی ژینگەوە بوونەتە قوربانی بۆیە، پێویست دەكات توێژینەوەیەكی ورد لەسەر ژینگەی هەڵەبجە بكرێت."
ئاماژەی بەوەیش كرد لە بەرنامەی كاری وەزارەتەكەیاندا هەیە بە هاوكاریی ڕێكخراوە ژینگەییە ناوخۆیی و بیانییەکان پشكنین و توێژینەوەی ورد لەسەر ئاو هەوا و ژینگەی هەڵەبجە بکەن، ئەوەیش بۆ بەدەستخستنی زانیاریی ورد لەسەر مانەوەی كاریگەرییەكانی چەكی كیمیایی لەسەر ئاووهەوا و ژینگەی ناوچەكە، هەوڵی قەرەبووكردنەەوەی هاووڵاتیان لە زیانەكانی ئەو چەكە كیمیاییانە.
وەزیری ژینگە گوتیشی كارەكانیان بە ڕاوێژ لەگەڵ پسپۆڕانی نێودەوڵەتی لە بواری ژینگەدا دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن زۆرترین خزمەت بە ژینگەی هەرێمی كوردستان بكەن، چونكە ژینگە مڵكی هەموو كەسێكە و، ئەركی سەرشانی هەموو لایەكیشە بیپارێزێت."

ئاسۆ عەلی

 

هەواڵی پەیوەندیدار