٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانتارێک: دەمانەوێ لە ئاوەدانکردنەوەی کۆبانییدا هاوکار بین

سەرچاوە: KDP.info

کۆبانی-KDP.info- ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، دەمانەوێ چۆن ھەرێمی کوردستان لە ڕزگارکردنی کۆبانییدا بە ھێزی پێشمەرگە بەشداریی کردووە، لە ئاوەدانکردنەوەیشیدا وەها بەشدار بین.


(عەلی ھالۆ) ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە وەکو شاندێکی پەرلەمانی کوردستان بۆ پیرۆزبایی سەردانی شاری کۆبانێمان کرد و، راپۆرتێکیشمان ئامادە کردووە و، ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی دەکەین؛ لە دووتوێیدا داوامان کردووە لە ئاوادانکردنەوەی کۆبانییشدا ھاوکار بین، ھەروەکچۆن لە ڕزگارکردنیدا بەشدار بووین، ھەرچەندە ئێستا ھەرێمی کوردستان لە قەیرانی ئابووریدایە."
(عەلی ھالۆ)گوتیشی، ھەندێک لە گەڕەکەکانی کۆبانی بە تەواوەتی خاپوور کراون و، بە کەڵکی ژیان نایەن، بەڵام ڕۆژاوای کۆبانی زیانی زۆری پێ نەگەیشتووە و، بۆ ژیان دەشێت.
(ھالۆ) ڕوونیشی کردەوە، پێشنیاری ئەوە ھەیە کە ھەندێک لە گەڕەکە خاپوورکراوەکان بکرێنە مۆزەخانە و، دەستکاری نەکرێت و، چۆنە ھەروا بمینێتەوە.
ئەوەشی خستە ڕوو، ئەگەر دەرفەت ھەبێت ڕەنگە پەرلەمانتاران بۆ کۆبانی کۆوە ببن و، باسی ئاوەدانکردنەوەی کۆبانی بکەن.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار